riklam

توركیا: لەسەربازگەی زیلكان سەربازێكمان كوژراوە

کوردستان 03:20 AM - 2021-04-15
.

.

وەزارەتی بەرگری توركیا ئاشكرایكردوە، لەهێرشەكەی سەر  ناحیەی زێلكان لە سنوری شێخان، سەربازێكیان كوژراوە.

وەزارەتی بەرگری توركیا لەبەیاننامەیەكدا  بڵاویكردوەتەوە:" لەئەنجامی هێرشی موشەكی  بۆ سەر سەربازگەیەكیان لە سنوری " بەعشیقە" سەربازێكیان كوژراوە". 

درەنگانی شەوی رابردوو بەوەشاندنی سێ موشەك بۆ سنوری ناحیەی زێلكان دووان لەو  موشەكانە لەگوندی گودادی سنوری ناحیەی زێلكانی قەزای شێخان لەزەویان داوەو هاووڵاتیەكیان برینداركردوە، هەر بەپێی زانیاریەكان موشەكێكیش لەناو سەربازگەیەكی توركیا كەلەو ناوچەیەدایە كەوتووەتە خوارەوە.

PUKmedia سەرچاوە: كەناڵی ئەلحوڕیە 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket