riklam

له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا

کوردستان 10:32 PM - 2021-04-14
.

.

به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان موشه‌كێك ئاڕاسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی هاوپه‌یمانان له‌هه‌ولێر كراوه‌و كه‌ نزیكه‌ له‌فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێرو كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكاش زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی لێداوه‌ و هاوكاتیش وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاو كردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

ڕاگه‌یه‌ندراوێك له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

 

كه‌مێك پێش ئێستا ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولیر بیسترا.  ده‌زگا په‌بوه‌ندیداره‌كان ڕاسپێردراون به‌دواداداچوون و لیكۆڵینه‌وه‌ بكه‌ن و دواتر هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ وده‌ره‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌ .


وه‌زاره‌تی ناوخۆ
PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket