riklam

قوباد تاڵه‌بانی سه‌‌ردانی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستانی كرد‌

ی.ن.ک‌‌ 10:01 PM - 2021-04-14
.

.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 14/4/2021 له‌شاری سلێمانی، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستانی كرد.

له‌و دیداره‌دا بارودۆخی سیاسی تاوتوێ كرا، ھه‌‌روه‌‌ھا پرسی رێككه‌وتنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه‌ عێراقیه‌كان له‌سه‌ر یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 ی عێراق گفتوگۆی له‌‌باره‌‌وه‌‌ كرا.

له‌وباره‌یه‌وه‌ مامۆستا عه‌لی باپیر به‌گرنگییه‌وه‌ ستایشی پشوودرێژیی و هه‌وڵه‌كانی وه‌فدی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ به‌ده‌ستهێنانی ماف و شایسته‌ داراییه‌كانی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان.  

له‌به‌رامبه‌ردا قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رایگه‌یاند رێككه‌وتنی حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه‌ عێراقیه‌كان و جێگیركردنی له‌یاسای بودجه‌ی 2021دا به‌هه‌وڵ و هیممه‌تی هه‌موو لایه‌ك و فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان بوو.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket