riklam

خورماتوو..به‌ بۆنه‌ی یادی ئه‌نفال كۆڕێك به‌ڕێوه‌چوو

جینۆساید‌‌ 09:25 PM - 2021-04-14
.

.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 14-4-2021 له‌ ژێر ناونیشانی ئه‌نفال له‌ چوارچێوه‌ی داتا و یاسا نیوده‌وڵه‌تییه‌كاندا و له‌ یادی ٣٣ ی ساڵه‌ی ئه‌نفالدا و به‌ ئاماده‌بوونی به‌شێك له‌ كه‌سو كاری ئه‌نفالكراوان و هاوڵاتیان كۆڕێكیان بۆ به‌ختیار مه‌حمود كه‌ریم تاقانه‌ی ئه‌نفال و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكی له‌ پرسی ئه‌نفال له‌ قاوه‌خانه‌ی ماڵی كلتوری له‌ قه‌زای خورماتوو ساز كرد.

له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ختیار مه‌حمود كه‌ریم تاقانه‌ی ئه‌نفال و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكی له‌ پرسی ئه‌نفال به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند:ئامانج له‌م كۆڕه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ ده‌توانین به‌ شێوازی جۆراو و جۆر یادی مه‌رگه‌ساتی ئه‌نفال بكه‌ینه‌وه‌ و ئامانجی گه‌وره‌مان ناساندنی جینۆسایدی ئه‌نفاله‌ به‌ نه‌وه‌كانی داهاتومان كه‌ ئه‌و كاره‌ساته‌ی نه‌بینیوه‌ و بۆ ئه‌وه‌ی دوژمنه‌كانمان بناسن و بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر ئه‌و كاره‌ساته‌ دوباره‌ نه‌بێته‌وه‌ و هیوادارم ئه‌م جۆره‌ كۆڕانه‌ به‌رده‌وام بن.

PUKmedia عه‌داله‌ت میعاد- خورماتوو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket