روانینێك بۆ كتێبی (انبثاق ثورة من رماد ثورة مسیرە الــ 38 ثائرا)
کتێب 08:36 PM - 2021-04-14.
(له ئۆتۆمبێله‌كه دابه‌زین و له شه‌قامه گشتییه‌كه دووركه‌وتنه‌وه، پێش ئه‌وه‌ی تاریك دابێت چوونه ناو زه‌لكاوێكی قامیشه‌ڵانیه‌وه، دوای كاتژمێرێك له رێكردنی سه‌خت له‌نێو تاریكی و به‌ناو قوڕ و قامیشه‌ڵانه چڕه‌كاندا، برسێتی و توینوویه‌تی تینی بۆ بردن، گه‌یشتنه روبارێك، وایان زانی لقێكی رووباری فوراته، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی چوونه ناو رووباره‌كه‌وه بینیان هه‌نگاو دوای هه‌نگاو قووڵتر ده‌بێت و ره‌وتی خێراتر ده‌بێت، زانیان كه ئه‌مه لقێكی رووباره‌كه نییه، به‌ڵكو خودی رووباری فوراته، (برایم عه‌بدی) وتی: «با به مه‌له بپه‌ڕینه‌وه»، (عه‌زۆ) به پێكه‌نینه‌وه وه‌ڵامی داوه: ئه‌ی نازانیت مه‌له نازانین؟)
ئه‌م كتێبه، كه یه‌كێكه له زنجیره بڵاوكراوه‌كانی مه‌كته‌بی گه‌شه‌پێدانی بیروهۆشیاری، به زمانێكی ساده و ره‌وان و به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و مه‌عریفی نووسراوه و نووسه‌ر زۆر به‌وردی باس له قۆناغێك ده‌كات كه هه‌ستیارترین قۆناغی به‌رپابوونی شۆڕشی نوێ بووه. قۆناغی ده‌ستپێك و سه‌ره‌تا. له‌م كاته‌دا كوردستان هێشتا له‌گێژاوی هه‌ره‌سی شۆڕشی ئه‌یلول و په‌رته‌وازه‌یی ده‌ربازی نه‌ببوو. نووسه‌ر له‌ڕووی مێژووی و جوگرافیایی و ته‌نانه‌ت دۆخی ده‌روونی پێشمه‌رگه‌كانیش له‌م كاته‌دا ده‌خاته روو. له‌و كاته‌وه‌ی شه‌هید ئیبراهیم عه‌زۆ و هاوڕێكانی بڕیاری گرتنه‌ی رێگای سه‌خت و دژوار و ئاینده‌یه‌كی ناڕون ده‌ده‌ن. به‌ره‌و شاخ و كێوه‌كان رێگا ده‌بڕن تا ده‌گه‌نه سوریا و به‌رێز مام جه‌لال و بۆ یه‌كه‌مجار په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ن.
سه‌لیقه‌ی وردی نووسه‌ر
نووسه‌ری كتێب (بڵند شاڵی) به شێوه‌یه‌كی یه‌كجار ورد ناوی سه‌رجه‌م گوند و ڕووبار‌و كانیاو و چه‌مه‌كان ده‌هێنێ، كه مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌كان تێیدا ماونه‌ته‌وه و یارمه‌تیان وه‌رگرتووه له‌خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌دا. ئه‌مه‌ش سه‌لیقه‌ی وردی نووسه‌ر ده‌رده‌خا له كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان و پشت راستكردنه‌وه‌ی. هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌ی ئه‌م مێژووه وه‌كو خۆی. مێژووی دروستكردنی مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌كان، مێژوویه‌كه پڕاوپڕ له ڕووداوی ناخ هه‌ژێن، چونكه به كه‌ره‌سته‌یه‌كی یه‌كجار كه‌م و به ژماره‌یه‌كی كه‌م دروست كراون.
له‌دیمانه‌یه‌كی باوكی پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ شه‌هید ئیبراهیم عه‌زۆدا لێی ده‌پرسێت: (پێتان وایه به‌م ژماره كه‌مه ده‌توانن شۆڕش به‌رپا بكه‌ن، ئێوه ده‌زانن سوپای عیراق له‌و قۆناغه‌دا له‌ترۆپكی به‌هێزی دایه؟ له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: مامه گیان رێگای هه‌زاران میل به‌هه‌نگاوێك ده‌ست پێده‌كات، ئێمه‌ش هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین تا ئه‌ركی سه‌رشانمان جێ به‌جێ بكه‌ین به پشت به‌ستن به گه‌له‌كه‌مان).
له 23 ــ 24 مانگی ئایاری ساڵی 1975 سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رانی كورد و فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه و كادره پێشكه‌وتووه‌كانی ناو رێكخستن كۆ ده‌بێته‌وه. به‌رنامه‌یه‌كی تێروته‌سه‌ل به‌ناوی پلانی (رزگاری) داده‌ڕێژن، كه ئامانج لێی به‌رپاكردنی شۆڕشی نوێ بووه له كوردستان. هه‌ر دوای بڕیاره‌كه راسته‌وخۆ ده‌ست ده‌كرێت به جێیه‌جێكردنی، ئه‌ویش به‌رێگه‌ی پێكهێنانی مه‌فره‌زه‌ی چه‌كداری بچوك و ره‌وانه‌كردنی بۆ نا خاكی كوردستان و راگه‌یاندنی شۆڕش. له‌م كاته‌دا به‌رێز مام جه‌لال پشت به ئه‌فسه‌ره كورده‌كان له‌سوریا و له‌نێویشیاندا شه‌هید ئیبراهیم عه‌زۆ ده‌به‌ستێت، كه سه‌رپه‌رشتی پێگه‌یاندن و مه‌شق پێكردن و رێكخستنی پێشمه‌رگه ده‌كات له‌شاری قامیشلۆ.
ئه‌و مه‌فره‌زانه ناویان نرا
دوای ئه‌م بڕیاره نزیكه‌ی دووسه‌د كه‌س له پارت و ره‌وته عیراقییه‌كانی وه‌كو حزبی به‌عسی ئۆپۆزسیۆن (قیادة قطر ــ جناح سوریا) و بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی عه‌ره‌بی و یه‌كێتی گه‌ل، كه رێكخراوێكی ماركسی عه‌ره‌بی بوو، هه‌روه‌ها حزبی شیوعی ــ قیاده‌ی مه‌ركه‌زی هه‌ڵده‌بژێرن.
پاش بڕیاردان و ته‌واو بوونی خوله‌كانی مه‌شق كردن، بڕیار ده‌درێـت به دروستكردنی مه‌فره‌زه‌كان و (40) كه‌س ده‌ست نیشان ده‌كرێن به‌سه‌ركردایه‌تی ئیبراهیم عه‌زۆ. ئه‌و مه‌فره‌زانه ناویان نرا (تیمه‌كانی بانگه‌شه‌ی چه‌كداری) و دواجار (38) پێشمه‌رگه‌یان به‌رێكه‌وتن بۆ ناو خاكی كوردستانی عیراق.
مرۆڤ كاتێك ئه‌م مێژووه ده‌خوێنێته‌وه، وه‌كو چیرۆكێكی ئه‌فسانه‌یی دێته به‌رچاوی، به‌هۆی ئه‌م هه‌موو مه‌ترسی و ئازایه‌تی و ژیریی كاره‌كته‌ره‌كانی ئه‌م قۆناغه. سه‌رده‌مانێك بووه كه ته‌نیا شاخه‌كان هاوده‌م و مه‌نزڵگه و شوێنی متمانه پێكراوی كورد بووه. سه‌رده‌مێك تێیدا مرۆڤی كورد نه‌یتوانیوه باس له وشه‌ی ئازادی و نه‌ته‌وه و نیشتمان و كوردبوون بكات. به‌ڵام پۆلێك پێشمه‌رگه چه‌كیان داوه‌ته شان و به‌ره‌و مه‌رگ به‌رێكه‌وتون.
قۆناغه‌كه چه‌نده مه‌ترسیدار و هه‌ستیار بووه
(كاتێك شه‌هید ئیبراهیم عه‌زۆ نامه‌یه‌ك به جه‌لیل شاباز ره‌وانه‌ی سلێمانی ده‌كات، شاباز پێی ده‌ڵێت: كاكه من هه‌رگیز ئه‌م شاره‌م نه‌دیوه و كه‌سیش ناناسم، چۆن بتوان بچم؟ له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: بڕۆ یه‌كسه‌ر له‌ماڵی شازاد جه‌میل سائیبی پارێزه‌ر بپرسه، ماڵێكی ناسراون له‌شاره‌كه) كه شاباز ده‌گاته لای شازاد سائیب، ئه‌و نكۆڵی ده‌كات كه‌س بناسێت به‌م ناوه و مام جه‌لالیش هه‌ر ناناسێ. به‌ڵام شه‌هید ئیبراهیم عه‌زۆ پێشتر پێی ده‌ڵێت: گه‌ر نكۆڵی كرد پێی بڵی: ئایا داواكارییه‌كه‌ی مام جه‌لالت جێبه‌جێ كرد به پێدانی (900) دینار به‌هاورێیانی حزب له‌سلێمانی؟ كه‌چی سه‌رباری ئه‌وه‌ش هێشتا شه‌هید شازاد متمانه‌ی ته‌واوه‌تی پێ ناكات) له‌وه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت قۆناغه‌كه چه‌نده مه‌ترسیدار و هه‌ستیار بووه.
هه‌م خه‌م و هه‌م شادی
به‌داخه‌وه ئه‌م پۆله پێشمه‌رگه به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجار نامرۆڤانه شه‌هید كران و رێگه‌یان نه‌دان درێژه به خه‌بات و كاروانی رزگاریخوازی گه‌لی كورد بده‌ن. له‌م كتێبه‌دا كۆمه‌ڵێك زانیاری و مێژووی قۆناغی سه‌ره‌تای شۆڕشی نوێ خراوه‌ته ڕوو. مرۆڤ به‌خوێندنه‌وه‌ی هه‌م خه‌م و هه‌م شادی دایده‌گرێت. خه‌م به‌هۆی شێوازی شه‌هیدبوونیان به غه‌در و كپ كردنه‌وه‌ی شۆڕش، شادیش به‌هۆی هه‌ڵوێست و بوێری و رۆحی كوردایه‌تی كه له‌م پۆله پێشمه‌رگه‌دا هه‌بووه.
نووسینه‌وه‌ی مێژوو كارێكی ئاسان نیه، چونكه مێژووی شۆرشێكه، مێژووی گه‌لێكه، مێژووی خه‌بات و كۆڵنه‌دان و نیشتمانێكه. بۆیه هه‌میشه مێژوو پێویسته به ئه‌مانه‌ته‌وه بگوازرێته‌وه. به‌و هیوایه‌ی خوێنه‌ر سودێكی باش له‌م په‌رتوكه ببینێت و ببێته سه‌رچاوه‌ی زانیاری و مێژوویه‌كی راست و ره‌وان له‌سه‌ر شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان.
شاناز هیرانی
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
12:39 PM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
09:14 AM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ محەمەد عەزیز رەسوڵ
پرسەنامە 09:16 PM - 2024-04-23 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23