riklam

فەرەنسا بۆ رێككەوتنی بودجە ستایشی قوباد تاڵەبانی دەكات

کوردستان 07:42 PM - 2021-04-14
.

.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پێشوازی كرد لە وەفدێكی فەرەنسی بەسەرۆكایەتی فرانسیۆس دی ریكۆفیس بەرپرسی بەشی ئابووری باڵیۆزخانەكانی فەرەنسا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. 

لە دیدارێكدا ئەمڕۆ  14ی 4ی 2021 لەهەولێر بەڕێوەچوو، هەردوولا لەبارەی هەنگاوەكانی حكومەتی هەرێم لەپاش پەسەندكردنی بودجەی فیدراڵی گفتوگۆیان كرد. 

لای خۆیەوە جێگری سەرۆك وەزیران پلانەكانی حكومەتی هەرێم و هەنگاوەكانی كەمكردنەوەی رۆتینی بۆ وەفدەكە روونكردەوە، ئەوانیش ئامادەیی فەرەنسایان پیشاندا بۆ بەرزكردنەوەی تواناو لێهاتوویی كارمەندانی حكومەتی هەرێم لەبوارەكانی رێكخستنی باج و راپەڕاندنی كاروبارەكان بەشێوەی باشتر بەتایبەت لەبوارەكانی ژمێریاری و دارایی لەڕێگای كردنەوەی خولی تایبەت و ئاڵوگۆڕكردنی زانیارییەوە.

وەفدەكەی فەرەنسا جگە لەكونسوڵی گشتی لەهەرێم، بەرپرسانی بەشی ئابووری لەباڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە بەغداو  كۆنسوڵخانەی فەڕەنسا  تێیدا بەشدار بوون و ستایشی هەوڵەكانی وەفدی حكومەتی هەرێمیان كرد بۆ گەیشتن بەڕێككەوتنی بودجە لەگەڵ بەغداو ئامادەییان پیشاندا بۆ پاڵپشتیكردنی زیاتر نزیككردنەوەی هەرێم و حكومەتی فیدراڵی بەغدا لەبارەی كێشە كەڵەكەبووەكانی نێوان هەردوولا.

PUKmedia

 

2330.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket