riklam

كاوە ژاژڵەیی:بێ سانسۆری پارەدار دەکاتە شازی هونەرمەند

ئەدەب وهونەر 06:13 PM - 2021-04-14
.

.

زۆرن ئەو هونەرمەندانەی بەرهەمیان بەژمارە،زۆر نیە بەڵام بەرهەمەكانیان شاكار و نەمرن ،لە هەموو كات و سەردەمێك دا لە هزر و زایەڵەی  وەرگر دەمێنێتەوە، هونەرمەند  كاوە ئەحمەد حەسەن  ناسراو بە (كاوە ژاژڵەیی) ، یەكێكە لەو هونەرمەندانە،كە خاوەنی چەندین ،ئاواز و گۆرانی كەمە بەڵام هەموو بەرهەمەكانی نەمر و بەپێزن ژاژڵەیی،لە ساڵانی حەفتایەكان، چۆتە نێو جیهانی  ئاواز و گۆرانی ، ئێمە وەكو ماڵپەری كوردستان تیڤی بە چەند پرسیارێك  بەسەرمان كردۆتەوە:

*سەرەتا ئەگەر بۆ خوێنەرانمان بەكورتی باس لە كاروانی هونەری خۆت بكەیت .

-دەستپێكی هونەریم دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1977 ئەو كاتە كە هاوكاربووم لەگەڵ تیپی شانۆی لادێ كەسەر بە بەڕێوەبەرایەتیی كشتوكاڵ بوو لە گەڵ ئەم تیپە و هاوكار لەگەڵ هەردوو هونەرمەندی خوا لێخۆشبوو  (حەمە جەزا علی و قادر زیرەك )بەشداری بۆنە و  ئاهەنگەكانمان دەكرد، دواتر لە ساڵی 1978 لەگەڵ تیپی هونەری هەولێر چەندین چالاكیم ئەنجام دا.

* گۆرانی (پەشیمانی) یەكێك بوو لەو گۆرانیەكانی بەرێزتان كە دەنگ وزایەڵەی زرۆی هەبوو ئەگەر بكرێت باس لە چیرۆكی ئەم گۆرانییە بكەیت؟

-لە مانگی 3ی ساڵی 1978 كاتێك سەرقاڵی پڕۆڤەی بابەتە هونەریەكانی فیستیڤاڵی چالاكی قوتابخانەكان بووین، مامۆستای خوا لێخۆشبوو  "سەید ئەحمەد بەرزنجی "كە سەرپەریشتی چالاكیەكانی  فیستیڤاڵی دەكرد، لە كاتی پڕۆڤەكردن دا هەستی كرد دەنگی من شیاوە بۆ ئەو ئاوازەی كە داینابوو، بۆیە ڕۆژانە دوای تەواو بوونی پرۆڤە، هەر لە باخچەكە دا چەند جارێك ئاوازەكەی بۆ ووتمەوە، دواجار ووتی دەتوانی وەك من بیڵێیتەوە، منیش بە هەست و سۆزی خۆم ئاوازەكەم بۆ ووتەوە، زۆری پێ خۆش بوو ،ووتی ئەوە ئاوازی خۆمە و پێشكەشت بێ، ئەوە بوو لەگەڵ كۆمەڵێك گۆرانی تری ناوازەی تیپ لە هاوینی ئەم ساڵەدا تۆماركرا، گۆرانیەكە ناوی پەشیمانیە و ئاوازی مامۆستای خوالێخۆشبووە هۆنراوەكەشی هی شاعیر كاك نازم دڵبەندە.

118047995_192938718916791_7330913188961713768_n.jpg

*كامەن ئەو هونەرمەند وكەسانە ، كەهاوكارو هاندانی بەرێزت بوون؟

ئەڵبەت لە هەر كارێكی هونەری كەسانێك هاوكار و دڵسۆزت دەبن، وە ئەوانەی هاوكاری منیان كردووە مامۆستا (سەید ئەحمەد بەرزنجی) و مامۆستا (وریا ئەحمەد)و كاك (حەمیدی بزق) وە هەروەها سەرجەم ئەندامانی گروپی نالی و كاك (سید ئەحمەد ڕواندزی)،لەگەڵ هەردوو خۆشەویستانم  كاك سەباحی سەنتوور و كاك فەرهاد محمد ساڵح  رێز و حورمەتم هەیە بۆ هەموویان، خوای گەورە لە مامۆستا سید ئەحمەد بەرزنجی خۆش بێت.

*ئەو گۆرانیبێژانە كامەن كەكاریگەریان لەسەر تۆدا هەبووە؟

 - هەر لە مناڵیمەوە سەرسامی دەنگی هەردوو  هونەرمەندی خوالێخۆشبوو بلیمەتەكانی ئاواز و گۆرانی كوردی، قادر كابان و كەریم كابان بووم، زۆر جار حەزم كردووە یەكێك لە گۆرانیەكانیان بڵێمەوە، یادیان بە خێر و گۆڕیان پڕ  نور بێ.

*بۆچی بەرهەمی نوێت نیە؟

من لە ساڵی ٢٠٠٢وە وە وازم هێناوە هەستم كرد ئیدی جێگای من نابێتەوە لەو بازاڕەی ئەمڕۆی بە ناو هونەر و تەمەنیش هۆیەكی تری وازهێنانمە هەر بۆیەش لەو ساتە وەختەوە هیچ بەرهەمێكم نیە.

* ئاستی هونەری گۆرانی و موزیكی كوردی لە ئێستادا لە چ ئاستێك دایە؟

 - ئەگەر اغرا‌وات و ئیمتیازات لێبگەڕێت ئێستاش شتی جوان و چاك دەكرێت.

86721874_129446915265972_7788917165456883712_n.jpg

* چۆن دەڕوانیتە گۆرانیبێژە گەنجەكان؟

 -ماشاڵڵا ئەمڕۆ بێ سانسۆر ئەوەی حەز بكات و پولدار  بێت دەبێتە شازی هونەرمەند لە ماوەی چەند مانگێك دەیان چاوپێكەوتن و دەیان كۆنسێرت ئەنجام دەدەن.

*رۆڵی میدیا (تیڤییەكان) لەبڵاوكردنەوەی گۆرانی كوردی  بە ئەرێنی دەبینی؟

 -خوا خێریان بنوسێ هەندێ لە كەناڵەكان جار جارە وەك یادێك گۆرانیە ڕەسەنەكان پەخش دەكەن.

*ئەو پەندەی لە ژیانتا بڕوات پێی هەیە؟

 - هەر چەندێكم زانیبێ ، ئێستا زانیم كە هێشتا هیچ نازانم.

* بەكورتی چی دەڵیت بۆ (خۆشەویستی ، هیوا ، ژیان )

-دەكرێت ئەم سێ ووشە جوانە ئاوێتەی یەكتر بن، ئێمە هەر هەموومان وەكو مرۆڤ ئەگەر ناخمان پڕاوپڕ نەبێ لە سۆز و خۆشە ویستی بۆ دەوروبەر و ئەوانەی لەگەڵیان دەژین بە هیواو ئاواتەوە نەژین هیچ جیاوازیەكمان نابێ لە گەڵ بونەوەرانی تر.

PUKmedia دیمانە- كامەران حاجی ئەلیاس

85116701_133715644839099_4663146134724673536_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket