riklam

داوای جێبەجێ یاسای رزگاربوانی كچان‌ و ژنانی ئێزیدی دەكرێت

کوردستان 05:15 PM - 2021-04-14
.

.

لێپرسراوێكی  كاروباری ئێزیدیەكان لەوەزارەت ئەوقافی هەرێم رایدەگەیەنێت بەجێجێبەجێكردنی  یاسای رزگاربوانی كچان و ژنانی ئێزیدی كە لەپەرلەمانی عیراقی دەرچوە بەشێك لە ئێشوئازاری ئێزیدیەكان كەمدەبێتەوە، ئاماژەبوەشدەكات دوای نزیكەی دوومانگ لە دەرچوونی یاساكە تاكو ئێستا هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی دەستی پێنەكردوە.

خەیری بۆزانی بەرێوەبەری كاروباری ئێزیدیەكان لەوەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێم بە PUKmedia  ی  راگەیاند: بەهۆی ئەو كارەساتەی لە دەستی داعش بەسەر ئێزیدیەكان هاتووە، پەرلەمانی عیراق یاسایەكی تایبەتی  بە رزگاربوانی ئێزیدیەكان دەركرد،  كەچی دوای دوومانگ لە دەرچونی تاكو ئێستا هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی ئەو یاسایە دەستی پێنەكردوە.

وتیشی: بۆجێبەجێكردنی ئەو یاسایە پێویستە هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرایەتی ئێزیدیەكان لەوەزارەی ئەوقاف و پارێزگاكانی هەرێم بكرێت، كەچی ئەوەی تاكو ئێستا دەبندرێ ئەو هەنگاوە نەندراوە.

راشیگەیاند: دەرچونی یاسایەكی لەو جۆرە بەكارێكی باشی دەزانین‌و لەكاتی  جێبەجێكردنی دەتوانێ بەشیك لە ئیشوئازاری  ئێزیدیەكان كەمبكاتەوە، بۆئەمەش  نابێت بارودۆخی ئێستای شەنگال‌و رەوشی  ئێزیدیەكان بە گشتی بكرێتە بیانو بۆ دواخستنی ئەو یاسایە.

جێی ئاماژەیە بەگوێرەی یاسای ژمارە8ی ساڵی 2021ی رزگاربوانی ژنان و كچانی ئێزیدی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پێویستە قەرەبوی ماددی و مەعنەوی بكرێنەوە، هەروەها لەرووی تەندروستی‌و پەروەردە گرنگی زیاتریان پێبدرێ، هەروەک كاربۆ رەخساندنی هەلی كار و دابینكردنی شوێنی نیشتەجێبوونیان بكرێت، هەر بەگوێرەی یاساکە دەبێ هەوڵەكان چڕبكرێتەوە بۆ دۆزینەوەی ئەو ژنان و كچانەی تاكو ئێستا بێ سەروشوێنن.

PUKmedia  تەها عەبدوڵڵا/هەولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket