riklam

هەرێم.. گۆڕانكاری لە مۆڵەتی شۆفێری دەكرێت

کوردستان 04:41 PM - 2021-04-14
.

.

لێپرسراوێكی بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم رایدەگەیەنێت چەند گۆڕانكارییەك لەمۆڵەتی شوفێری نێودەوڵەتی دەكرێت، لەوانە زیادكردنی زمانی كوردی و هەروەها چاسپاندنی لزیەكیەك بەلۆگۆی حكومەتی هەرێم تاكو  نەتواندرێ ساختە بكرێ‌و رێگا لە گۆڕاینی وێنە یان ناوی خاوەنەكەی بگیرێت.

ئەسعەد مەلا كەریم بەرێوەبەری پەیوەندەیەكان لە بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم بە PUKmedia  ی راگەیاند: دەركردنی مۆڵەتی شوفێری نێودەوڵەتی لە هەرێمی كوردستان بەردەوامە و رۆژانە هاوڵاتیان سەردانماندەكەن، بەتایبەتی دوای بڕیاردان لەسەر ئەنجامدانی چەند گۆڕانكاریەك لە دەركردنی مۆڵەتەكە.

وتیشی: لەگرنگترین ئەو گۆڕانكاریانە ئەنجامدراوە زیادكردنی زمانی كوردییە لەسەر مۆڵەتی شوفێری نێودەوڵەتی كە پێشتر لەسەری نەبوو، هەروەها چاسپاندنی لەزگەیەك بەلۆگۆی حكومەتی هەرێم تاكو  نەتواندرێ ساختە بكرێ و  رێگا لە گۆڕینی وێنە یان ناوی خاوەنەكەی بگیرێت. هەروەك لەكاتی ئێستا مۆڵەتی شوفێری بەگوێرەی رێكەوتنی نێودەوڵەتی  ساڵی 1968 دەردەكرێت، ئەمەش لەكاتێكدا پێشتر بەگوێرەی هەمان رێكەوتنی ساڵی 1949 دەردەچوو.

بەرێوەبەرەكەی بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم ئاماژەی بەوەشكرد: یەكێكی تر لەو گۆڕانكارییانەی كراوە، بەكارهێنانی پڕۆگرامی( QR)، كە بەهۆیەوە مۆڵەتەكە لەئینتەرنێت‌و مۆبایل دەخوێندرێتەوە بۆدڵنیابوون لەراستی و دروستی.

روونیشیكردەوە: لەكاتی بەسەر چونی مۆڵەتەكە و ئامادەنەبوونی خاوەنەكەی لە كوردستان، ئەوا كەسی یەكەمی خاوەنەكەی وەك باوك یان برا دەتوانێ لە جیاتی ئەو مامەلەی تازەكردنەوەیەكە بكات، تاكو لە دەرەوە رووبەرووی كێشەی بێ مۆڵەتی نەبێتەوە.

ئەسعەد مەلا كەریم ئەوەشی خستەروو: هێنانی پێداویستەكانی دەركردن مۆڵەتی شوفێری نێودەوڵەتی گۆڕانكاری بەسەر دانەهاتووە بەڵكو هەمان پێداویستیە، ئەویش هێنانی پاسەپۆڕتی عیراقی و مۆڵەتی شوفێرییە، ئینجا مۆڵەتەكە تایبت بێت یان گشتی، بەمەرجێك كاتی دەركردنیان بەسەر نەچووبێت.

راشیگەیاند: لەكاتی ئێستا ئاستی داواكاری بۆ دەركردنی مۆڵەت شوفێری لە هەرێمی كوردستان رۆژانە نزیكەی پەنجا داواكارییە، ئەمەش لەكاتێكدا پێش ئەم بارودۆخە رۆژانە ئاستی داواكاری دەگەیشتە 150كەس.

PUKmedia  تەها عەبدوڵڵا/هەولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket