riklam

پۆلیس: 6 كەس لەسەر ئاڵۆزییەكەی سەرچنار دەستگیركراون

کوردستان 03:33 PM - 2021-04-14
.

.

لەسەر شەڕو ئاڵۆزییەكەی شەوی رابردوی سەرچنار كە تەقە بەسەر هاووڵاتییەكدا كرا شەش تۆمەتبار دەستگیركران و لێكۆڵنەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی گەیشتوەتە PUKmedia رایگەیاند: شەوی رابردوو لە گەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانی شەڕو ئاڵۆزی لە نێوان چەند كەسێكدا رویداو بەهۆیەوە یەكێك لە تۆمەتباران تەقەی بەسەر هاووڵاتییەكدا كرد.

دەشڵێت: دوای گەیشتنی مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار توانرا چوار لەو تۆمەتبارانە دەستگیربكرێت و لەژێر فشاری پۆلیسدا دوو تۆمەتبارەكەی تریشیان خۆیان رادەستی بنكەی ناوبراو كردو لەئێستا سەرجەم تۆمەتباران بە ناوەكانی (د.ح.م لەدایكبووی 1994، ڕ.ف.م لەدایكبووی 1993، أ.ف.ك لەدایكبووی 1994، ش.ع.ع لەدایكبووی 1994، ه.أ.ج لەدایكبووی 1995، م.س.ج لەدایكبووی 1995.

رونیشیكردوەتەوە: سەرجەم دەستگیركراوەكان بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێكۆڵنەوە لەگەڵیان بەردەوامە، هەروەها دەستیشگیراوە بەسەر ئەو دەمانچەیەی كە بە تۆمەتبار بوەو تەقەی پێكردووە.

PUKmedia 

966.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket