riklam

خاتوو شاناز لەبیرەوەری ئەنفالدا تاجە گوڵینە لەمۆنۆمێنتی ئەنفال دادەنێت

جینۆساید‌‌ 02:27 PM - 2021-04-14
.

.

دانانی تاجەگوڵینەی رێز و وەفاداری خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە بیرەوەری سی و سێ هەمین ساڵڕۆژی تاوانی ئەنفال، لەهەردوو مۆنۆمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ و گەرمیان، بۆ بەرز ڕاگرتنی ناوی پیرۆزی شەهید و قوربانیانی شاڵاوە تاوانكارییەكانی ئەنفال.

ئەمڕۆ 33 ساڵ بەسەر بیرەوەریی بەئازاری شاڵاوە تاوانكارییەكانی ئەنفال تێپەڕدەبێت، كە رژێمی بەعسی لەناوچوو دژ خەڵكی بێ تاوان بەدڕندەترین شێوە لە ناوچە جیا جیاكانی كوردستان ئەنجامیدا، جگەلەوەی بە هەزاران كەس لە كەسوكارمان، لە ژن ‌و منداڵ‌ و گەنج‌ و پیری زیندەبەچاڵكرد و رزگاربووانی شاڵاوەكەشی لەناو زیندانەكانیدا ئەشكەنجەی جەستەیی‌ و دەروونی دران، گوند و زێدی ژیانیانیشی وێرانكرد، كە برینەكانیان بەهیچ گوزارشتی لێ‌ ناكرێت.
ئەرك و بەرپرسیارێتیی مێژوویی و نەتەوەییە بۆ هەمووان، بەتایبەت هەر دوو حكومەتی عێراقی فیدراڵ و حكومەتی هەرێم لەرووی یاسایی‌ و دەستوری ‌و كارگێڕییەوە، قەرەبووی مەعنەوی ‌و ماددی كەسوكاری سەربەرزی ئەنفالكراوەكان بكەنەوە بەتایبەت لە جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان و فەراهەمكردنی ژیانێكی شایستە لەگشت روویەكەوە، هەروەها لەئاستی باڵادا كاری جددی و خەمخۆرانە بكەن بۆ تەواوكردنی رێوشوێنەكانی تری پەیوەست بەكەیسەكە بەتایبەت لە ئاستی جیهاندا.
لەگەڵ جەختكردنەوەمان لە پاڵپشتی و ئامادەییمان بۆ راپەڕاندن و جێبەجێكردنی هەر ئەرك و بەرپرسیارێتییەك بۆ خزمەتی كەسوكاری سەربەرزی ئەنفالكراوەكان و شەهیدان، سەری ڕێز و وەفاداری دادەنەوێنم بۆ گۆڕ ونانی ئەنفالكراوانمان، بۆ ئەو قوربانیدانە مەزنەی بەخشیویانە لە پێناو ئازادیی و دیموكراسی و ئاشتی و مافە رەواكانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستاندا.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

PUKmedia

33334.jpg

5t5.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket