riklam

خورماتوو..کوردێک لە تایکواندۆی عیڕاق یەکەم دەبێت

کوردستان 02:16 PM - 2021-04-14
.

.

خورماتوو..کوردێک لە پاڵاوتنی تایکواندۆی عێڕاق پلەی یەکەمی بە دەست هێنا.

لەو بارەیەوە مامۆستا سالم مەندیل ڕاهێنەری یانەی تایکوندۆی خورماتوو بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: لە پاڵەوانیتی عیراق بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی عیڕاق بەژدار بوین و توانیمان ئاستێکی باش لە هەمو عێڕاق و دەسکەوتی باش و گەورە بۆ یانەکەمان و شارەکەمان بەدەست بینین.

وتیشی: وا بڕیاڕە لە چەند ڕۆژی داهاتودا یانەکەمان بەژداری پاڵاوتنی جیهانی بکا، و پاڵاوتنەکە سێ ڕۆژی خایاند و شەوی ڕابردو کۆتایی هات و یانەکەمان توانی ئەم ئەنجامانەی خوارەوە بە دەست بێنیت:-

عەلی سەلاحەدين پلەی یەكەمی لە كێشی ٦۳ كیلۆ گرامی بە دەست هێنا 

بڕیار فەهەد غەفور پلەی دووەمی  لە كێشی ۸۷ كیلۆ گرامی بە دەست هێنا 

عەلی عەبدول موتەڵیب پلەی سێیەمی لە كێشی ۷٤ كیلۆ گرامی بە دەست هێنا

سەعدون سەعيد ئەحمەد پلەی سێیەمی لە كێشی ۸۷ كیلۆ گرامی بە دەست هێنا.

هەر بە بۆنەی ئەو سەرکەوتنە گەورەی کە یانەی تایکواندۆی خورماتوو بە دەستی هێنا لە سەر ئاستی هەمو عێڕاق خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایەو مامۆستا مەندیل ڕاهێنەری یانەی تایکواندۆی قەزای خورماتوو.

PUKmedia عەدالەت میعاد/خورماتوو

photo_2021-04-14_12-55-19.jpg

photo_2021-04-14_12-55-20 (2).jpg

photo_2021-04-14_12-55-20.jpg

photo_2021-04-14_12-55-21.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket