1- حەوت جار کتێبی بیرەوەری پێشمەرگەیەک لەبەرگەوە بۆ بەرگ بخوێنێتەوە و بە دەنگیش تۆماری بکات.
2- ماوەی شەش مانگ بکرێ بە کۆرس لە تیپەکەی هونەڕمەند خدر بێگڵاسیدا.
3- ناچار بکرێ نووسخەی ئەسڵیی ئەو نووسراوانەی چاودێریی دارایی بدۆزێتەوە کە بە دزییەوە کاتی خۆی گەیەندرایە دەست عەلی حەمەساڵح.
4- دە دەێڕ لەسەر خەبات و کەفائەتی پێنج پەڕلەمانتار بنووسێ.
5- ناوی تەواوی هەموو کوڕ و کوڕەزاکانی شا عەبدولعەزیز ئال سعود لە دەفتەرێکی سی لاپەڕەییدا جێبکاتەوە.
6-چوار شاجوانی کوردی نیشتمانپەروەر بدۆزێتەوە کە بیلامانێ دەستکاری لچ و لووت و سمتیان نەکرابێ.
7- رۆڵی خەیار وەک کەرەسەیەکی خێرخوازیی لە بزاڤی لاف و گەزافدا روون بکاتەوە بە وێنەی رەنگاوڕەنگەوە.
8- مەسرەفی مانگانەی هەر مەکتەب سیاسییەکی زەمانی کفتەبارینەکە بەدیناری عیراقی و دۆلاری بریمەر دیاری بکات.
ئیتر بۆ پێشەوە، چونکە دواوە تەبریدی تیا نییە.