riklam

د. به‌رھه‌م ساڵح پیرۆزبایی له‌ حه‌سه‌ن رۆحانی ده‌كات

عیراق 01:51 PM - 2021-04-14
.

.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٢٠٢١-٤-١٤ د. به‌رھه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز و له‌ رێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران پیرۆزباییان له‌یه‌كتر كرد و ھه‌ردوو سه‌رۆك ھیوای ئارامی و خۆشگوزه‌رانییان بۆ ھه‌ردوو گه‌لی دۆست خواست.

له‌میانی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ھاوبه‌شه‌كانی نێوان ھه‌ردوو وڵات كرا، و جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌ پێویستی به‌ھێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، به‌جۆرێك خزمه‌ت به‌ ھه‌ردوو گه‌لی دۆست بكات، ھه‌روه‌ھا باس له‌ دوا گۆڕانكاری و پێشھاته‌كانی ناوچه‌كه‌ كرا.

هاوكات جه‌ختیشكرایه‌وه‌ له‌ گرنگی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی گرژییه‌كانی ناوچه‌كه‌ و پابه‌ندبوون به‌ دیالۆگ و گفتوگۆ بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان و پێویستی هه‌ماهه‌نگی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌ جیاوازه‌كان به‌تایبه‌ت په‌تای كۆرۆنا و كاركردن بۆ سنوورداركردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی لێكه‌وته‌كانی له‌سه‌ر ته‌ندروستی و ئابووری و چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌ ناوچه‌كه‌دا.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket