riklam

شه‌پۆله‌ نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا ته‌نگی به‌ ئێران هه‌ڵچنیوه‌

جیهان 01:16 PM - 2021-04-14
.

.

له‌ 24 سه‌عاتی ڕابردوودا زیاتر له‌ 25 هه‌زار هاووڵاتی ئێرانی تووشی كۆرۆنا بوون و زیاتر له‌ 300 تووشبووش مردوون.

له‌وباره‌یه‌وه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ 24 سه‌عاتی ڕابردوودا 25 هه‌زار و 582 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و 304 تووشبووش مردوون.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ڕاشیگه‌یاندووه‌ تا ئێستا دوو ملیۆن و 143 هه‌زار و 794 كه‌س له‌ ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و له‌و ڕێژه‌یه‌ش یه‌ك ملیۆن و 739 هه‌زار و 2 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌ و 65 هه‌زار و 359 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و چوار هه‌زار و 539 تووشبووش له‌ نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان.

PUKmedia و/ باشیلا جه‌عفه‌ر
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كانی ئێران 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket