riklam

تووشبوانی كۆرۆنا تووشی خه‌مۆكی ده‌بن

جیهان 01:01 PM - 2021-04-14
.

.

هه‌رچه‌ند كۆرۆنا كاریگه‌ری زۆر خراپی له‌سه‌ر ته‌ندروستی و ئه‌ندامه‌كانی مرۆڤ داده‌نێت، به‌ڵام باوترین كاریگه‌ری خراپ كه‌ داده‌نێت نه‌خۆشی خه‌مۆكییه‌.

عه‌لی نه‌ژاد ده‌روونناسێكی ئێرانی ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر بێت كۆرۆنا به‌ شێوه‌یه‌كی ڕێكوپێك كۆنترۆڵ بكرێت ده‌بێته‌ هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی كێشه‌ده‌رونییه‌كان به‌ تایبه‌تی خه‌مۆكی.

ئه‌و ده‌روونناسه‌ ئێران ڕایگه‌یاندووه‌ كۆنترۆڵكردنی دڵه‌ڕاوكێ و دڵ‌خۆرپێ ده‌بێت هۆی به‌هێزبوونی وره‌ی مرۆڤ و به‌رزبوونه‌وه‌ی توانای جه‌سته‌یی مرۆڤ له‌به‌رامبه‌ر په‌تای كۆرۆنا.

ده‌شڵێت: خه‌مۆكی و كێشه‌ده‌روونییه‌كان كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر دابه‌زینی ئاستی تواناكانی له‌ش له‌به‌رامبه‌ر په‌تای كۆرۆنا ده‌بێت، هه‌رچه‌ند بوونی ڕێژه‌یه‌كی كه‌م ترس و دڵه‌ڕاوكێ ئاسایی و سروشتییه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ ڕاده‌ی خۆی تێپه‌ڕێت خراپه‌ و زیانی گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

عه‌لی نژاد ده‌ڵێت: كۆرۆنا بكوژێكی نادیاره‌ و هاوكات سه‌رچاوه‌ی كێشه‌ی خێزانی و توندوتیژی و هه‌روه‌ها ساردبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵاتییه‌كان و خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ و ترسه‌.

خۆپارێزی و پابه‌ندبوون به‌ ڕێنماییه‌كان و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ هه‌واڵه‌ نادروسته‌كان باشترین ڕێكاره‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا.

PUKmedia  و/ باشیلا جه‌عفه‌ر
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket