riklam

مەڵبەندی حەمرین: خەمی ئەنفال بەخەمی خۆمان دەزانین

جینۆساید‌‌ 12:53 PM - 2021-04-14
.

.

لە یادی 33 ساڵەی مەرگەساتی ئەنفالدا مەڵبەندی ‌16ی حەمرینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی بلاوكردەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی:

جەماوەری خۆراگری خورماتوو ، كەس و كاری قوربانیانی ئەنفال .

شاڵاوی ئەنفال ئەگەرچی پەلامارێكی گشتگێری ناوچە رزگاركراوەكان بوو كە 182 هەزار مرۆڤی كوردی بێ تاوانی ڕاپێچی زیندانەكان و دەیان هەزاری لێ زیندە بەچاڵكرد هاوكات 5000 گوند تاڵانكران و رۆخێنران .

ئەم شاڵاوە لەسنوری گەرمیان بەگشتی و دێهاتەكانی سنوری خورماتوو گەیشت بە لوتكە و بەشێوەیەكی زۆر درندانە ئەنجامدرا .

رونە مەرامی بەعسییەكان لەم شاڵاوە تەنها لەناوبردنی دەیان هەزار كورد نەبوو، بەڵكوو ئامانجی ئەوە بوو هاوشان پرۆسەكانی وەك ( تەرحیل ، تبعیس ، تەعریب ) بەجارێ دیموگرافیای خورماتوو و ئەو سنورانە بگۆڕێت.

لەكاتێكدا یادی 33 ساڵەی ئەو مەرگەساتە دەكەینەوە روحی فاشیزمی كۆن و نوێ ڕەد دەكەینەوە هاوكات خەمی ئەنفال بەخەمی خۆمان دەزانین .

لێرەوە داوا لە دەسەڵاتدارانی حكومەتی هەرێم دەكەین خزمەتی زیاتر بە كەس و كاری قوربانیانی ئەنفال بكەن. رایدەگەیەنین پشتگیری تەواوی هەموو مافێكی كەس و كاری قوربانیانی ئەنفالكراوەكانی سنورەكەمان دەكەین. داوا لە حكومەتی هەرێم دەكەین جیاوازی نەكرێت لە پێدانی هەر ئیمتیازێك بەكەس و كاری قوربانیانی ئەنفال .

كەس و كار و قوربانیانی ئەنفال  .

لای هەمووان روونە كە لەم رۆژانەدا ژمارەیەكی زۆر لە كەس و كاری  ئەنفال لەسنوری ئیدارەی گەرمیان زەویان پێدراوە . ئێمە وێرای دەستخۆشیمان بۆ ئەم كارە . داوا لە حكومەتی هەرێم دەكەین قوربانیانی سنوری خورماتوو كە ژمارەیان ( 220 ) كەسە لەم مافە بێ بەشنەكرێن كە مافێكی ڕەوای خۆیانە .

لە كۆتایدا خانەوادەی قوربانیانی ئەنفالی سنوری خورماتوو دڵنیا دەكەینەوە دەست بەرداری مافەكانیان نابین و بە ئەركی خۆمانی دەزانین . 


سڵاو لە گیانی پاكی قوربانیانی ئەنفال .

سەربەرزی بۆ خانەوادەكانیان .

مەڵبەندی 16ی رێكخستنی حەمرین

 PUKmedia عەدالەت میعاد


 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket