riklam

پەرلەمان و حكومەت گوزەرانی كەسوكاری ئەنفالكراوان تاوتوێی دەكەن

کوردستان 12:07 PM - 2021-04-14
.

.

بۆ یەكەمجار لە مێژوی خۆیدا پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەیەكی تایبەت كرد بە دۆخی گوزەرانی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 14-4-2021، دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان بۆ لێكۆڵینەوە لە كێشەو گرفتەكانی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و دۆخی ژیانیان  دەستیپێكرد.

پێشتریش رۆژان شەهید حەمەڕەش ئەندامی لیژنەی كاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی بە PUKmedia ی راگەیاند: لەسەر راسپاردەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لیژنەیەكی 17 كەسی لە ئەندامانی سەرجەم فراكسیۆنەكان و بەتایبەت نوێنەرانی گەرمیان پێكهات و لیژنەكە راپۆرتێكی لەبارەی گوزەرانی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان ئامادەكردووە و لە دانیشتنەكەدا دەخرێتە بەردەم پەرلەمانی كوردستان و نوێنەری حكومەتی هەرێم و وەزیرە تایبەتمەندەكان.

بەڤیدیۆ.. كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان سەبارەت بە داواكاری كەسوكاری شەھیدان و ئەنفالكراوان...

 PUKmedia تایبەت


 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket