هەڵەبجە.. یادی 33 هەمین ساڵیادی ئەنفال دەكرێتەوە
جینۆساید 11:51 AM - 2021-04-14.
بە ئامادەبوونی كەس و كاری شەهیدان و رێكخراوەكانی جینوساید، بەڕێوبەرایەتی گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوەكانی هەڵەبجە، 33 هەمین ساڵیادی ئەنفال و ئەنفالی هەڵەبجەیەكانی لە مونومێنتی هەڵەبجە بەرزڕاگرت .
كامەران مستەفا بەڕێوبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوەكان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند :33 ساڵ لەمەوبەر ڕژێمی بەعس بە هەشت قۆناغ پرۆسەی ئەنفالی دەست پێكرد و هەڵەبجە لە هەموو تاوانەكانی جینوساید بێبەش نەبوو، لە قوناغی هەشتی ئەنفالدا زیاتر لە هەزار و 500 هاووڵاتی ئەنفالكراون و 130 هاووڵاتی لە زیندانەكانەكانی عەرعەر و نوگرە سەلمان و تۆپزاوا گیانیان لەدەستداوە.
وتیشی: پێویستە حكومەتی عیراق قەرەبووی كەس و كاری شەهیدان بكاتەوە و پرسی قوربانیانیانی جینوساید تێكەڵ بە ململانێ سیاسیەكان نەكرێت و لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستانیش حكومەتی هەرێمی كوردستان كاری زیاتر بە ئاراستەی خزمەتكردنی كەس و كاری شەهیدانی جینوساید بكات
جێگەی ئاماژەپێكردنەوە لە 9-8-1988 دوای ئەوەی ڕژێمی بەعس لە ڕێگەی ناردنی پەیامەوە بۆ ئەو هاووڵاتیانەی كە ئاوارەی ئێران بوون، داوای كردبوو بگەرێنەوە و ژیان دەستپێبكەنەوە، ژمارەیەك خێزان ناوی خویان تۆمار دەكەن و دەگەڕینەوە لە مەرزی تەویڵە لەلایەن هێزەكانی قوەخاسە و تەواری دەستبەسەر دەكرێت و بەرەو زیندانەكانی عەرعەر و تۆپزاوا و نوگرە سەلمان راپێچ دەكرێن، تا ئێستا تەرمی 52 لە قوربانیانی ئەو پڕۆسەی ئەنفالكردنە نەگەڕێنراونەتەوە كە ژمارەیان زیاتر لە هەزار و 500 كەس بووە .
PUKmedia فەرحان حەمەخان
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكهی نێودهوڵهتی لهسهر خراپی ئازادی لهههرێم بڵاودهكرێتهوه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئهمریكا: ئازادی رۆژنامهنوسی و مافی مرۆڤ لهههرێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وتهبێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25