له نێوان خراپ و خراپتر!
جینۆساید 11:38 AM - 2021-04-14.
ئاشكرایه پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن كاریگه‌ری ته‌واوی له‌سه‌ر هه‌موو جومگه‌كانی وڵات‌دا هه‌یه، واته ئه‌گه‌ر په‌روه‌رده‌كه باش به‌ڕێوه‌چو بێگومان لێكه‌وته‌كانی باش ده‌بێت و ره‌نگدانه‌وه‌ی باشیشی بۆ ئێستا و ئاینده ده‌بێت، ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌كه‌شی بێت مه‌پرسه ئاكامه‌كه‌ی چی ده‌بێت، بۆیه له هه‌موو بارودۆخێكدا ده‌بێت پرۆسه‌ی په‌روه‌رده پێدراوی خۆی بدرێتێ و به هه‌ر نرخێك بێت ده‌بێت به‌رده‌وام بێت، لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم وته‌كه‌ی ونستۆن چه‌رچل سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بخه‌مه‌وه یاد، كاتێك له شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌مدا گه‌وره به‌رپرسان هه‌واڵی ئه‌وه‌یان به چه‌رچڵدا كه له‌نده‌ن بۆمباران ده‌كرێت و ده‌سوتێت و له بارودۆخێكی خراپدایه، چه‌رچل پرسیاری لێ‌كردن و وتی پێم بڵێن پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و دادگاكان به‌رده‌وامن، و‌ڵامیان دایه‌وه و وتیان به‌ڵێ، ئه‌ویش وتی كه‌وایه به‌ریتانیا به‌خێره و چاره‌نوسی باش ده‌بێت، به داخه‌وه له وڵاته‌كه‌ی ئێمه هه‌ر ئاسته‌نگێگ دێته پێشه‌وه، یه‌كه‌مجار په‌روه‌رده ده‌كه‌وێته ژێر هه‌ژمونه‌كه‌ی و نیوه په‌كی ده‌كه‌وێت، به تێكڕا له 2014ه‌وه پرۆسه‌ی په‌روه‌رده به هه‌وراز و نشێودا به‌ڕێوه‌چوه، كاتێكیش كۆڤید-19 سه‌ری هه‌ڵداو به هه‌موو جیهاندا بڵاوبۆوه، دیسان گورزه كه‌مه‌ر شكێنه‌كه به‌ر پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده كه‌وته‌وه، دیاره ساڵی خوێندنی 2019-2020 به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت تێپه‌ڕێنرا، به هیوای ئه‌وه‌بووین ساڵی خوێندنی (2020-2021) له ره‌وشێكی باشتر و له بایه‌خ پێدانێكی زیاتردا به‌ڕێوه‌بچێت، مخابن بارودۆخه‌كه به دیوه نه‌رێنیه‌كه‌ی به‌رده‌وامبوو، به قه‌د ئه‌و بارودۆخه مامه‌ڵه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش وه‌كو پێویست نه‌بوو كه ده‌بوو ئه‌وه له به‌رچاو بگیرابا ئه‌و ڤایرۆسه نه‌فره‌تیه كۆتایی ناێیت و ناشبێت ژیان بوه‌ستێت كه پایه بنه‌ڕه‌تیه‌كه‌ی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردنه،بیر و بۆچون و پڕۆژه‌ی باش هه‌بوو، به تایبه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی (ی.م.ك) كه به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر به‌ركاربكرابا، له ئێستادا له نێوان بژارده‌ی خراپ خراپتر نه‌ده‌بووین، خراپتره‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌مساڵ قۆناغه‌كانی 1 تا 11 هه‌موی كۆبكرێته‌وه 25 رۆژ به كرداره‌كی پرۆسه‌ی خوێندن به‌ڕێوه‌نه‌چوه، تۆ بێی و بڕیاری په‌ڕینه‌وه بده‌ی یان ئه‌وه‌تا ساڵی خوێندن رابگیرێت كه ئه‌مه خۆی له خۆیدا گرفتێكی گه‌وره دروست ده‌كات و بوماوه‌كانی نه‌ك هه‌ر بۆ ساڵی دادێ به‌لكو بۆ ساڵانی دواتریش به قوڵی ده‌مێنێته‌وه، ئه‌مه‌یان شیكاری و هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی وردی ده‌وێت، بۆیه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت نابێت بڕیاری وا بدرێت، خراپه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه بڕیاری خوێندن ئه‌لیكترۆنی بدرێت، ئه‌وه‌شیان گرفت و له‌مپه‌ری زۆری له‌به‌رده‌مدایه، راسته به تیۆری ئاسانه، به‌ڵام به كرداره‌كی ئاسته‌نگه‌كانی زۆرن، له سه‌روی هه‌مویانه‌وه تازه‌یی پڕۆسه‌كه ئینجا وه‌ره سه‌ر شاره‌زایی و ژینگه‌ی خێزان و هێلی ئه‌نته‌رنێت و كاره‌بای به‌رده‌وام،خۆی له‌بنه‌ڕه‌تدا شاره‌زابوون و راهاتن له‌سه‌ر ئه‌و ته‌كنیكه‌ی فێركردن كارێكی باشه، به‌ڵام به‌و خێراییه زه‌حمه‌ته وه‌كو ئه‌وه‌ی ده‌خوازرێت بشكێته‌وه، جگه له‌وه‌ش ئه‌سڵی پرۆسه‌كه په‌روه‌رده‌یه ئینجا فێركردن، به‌ڕای خۆم ئه‌و هه‌موو كێشه و ئالنگاریانه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا هه‌یه و رۆژانه په‌نجه‌ی به درێژ ده‌كه‌رێت و خه‌فه‌تی لێده‌خورێت، هۆكاره‌كه‌ی په‌روه‌رده ناكامڵه‌كه‌ی ساڵانی رابردووه، بۆیه ده‌بێت له كاتی به‌كارهێنانی ئه‌و چاره‌سه‌ره خراپه ، بۆ ئه‌م قۆناغه نائاساییه ده‌بێت تێفكرینێكی جددیش هه‌بێت، بۆ دیوه گرنگه‌كه‌ی پرۆسه‌كه ئه‌ویش په‌روه‌رده‌یه، بۆیه ده‌بێت هاوشانی فێركردنی ئه‌لیكترۆنی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ش له‌به‌رچاو بگیرێت كه تا ئیستا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده خۆی لێ بێ ده‌نگ كردیه، له‌وانه:
1- كه‌س نیه ئه‌و راستیه نه‌زانێت قۆناغه‌كانی (1-2-3)ی بنه‌ڕه‌تی به‌و شێوه فێركردنه هیچ فێر نابن، چونكه توانای ئه‌وه‌یان نیه پیاده‌ی بكه‌ن، جگه له‌وه‌ش ئه‌و په‌پوله بێوه‌یانه پێویستیان به‌وه‌یه یه‌كێك ده‌ستیان بگرێت و زاخاوی مێشكیان بدات، بێگومان ئه‌وه‌ش به مامۆستا و له ناو پۆل ده‌بێت، بۆیه بارودۆخی ئه‌و سێ قۆناغه ده‌بێت له‌به‌رچاو بگیرێت ئه‌گه‌رچی تا ئێستا ئه‌وه نه‌كراوه.
2- زۆر گرنگه ته‌واسوڵێكی گه‌رموگوڕ له نێوان مامۆستایان و قوتابیان و خوێندكارانه‌وه هه‌بێت، ئه‌گه‌ر هه‌فتانه بۆ رۆژێكیش بێت، به‌پێی بنه‌ما په‌روه‌رده‌ییه‌كان ئه‌و دوولایه‌نه زیاتر له یه‌كتر تێده‌گه‌ن و سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وه‌ی ته‌ندروستن، له غیابی هه‌ر لایه‌نێك له‌و دوو لایه‌نه یان لێك دووركه‌وتنه‌وه، پرۆسه‌ی په‌روه‌رده سودی پێویستی نابێت،یان زۆر كاتی ده‌بێت و له چاو تروكانێكدا ئه‌وه‌ی كرابێت له‌بیر ده‌كرێت.
3- زۆر پێویست بوو بیر له جوگرافیای هه‌رێم و ئه‌و ته‌كنیكانه‌ی له‌م وڵاته به‌كاردێت بكرابایه‌وه، به‌سه‌دان دێهات و شوێن هه‌یه له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌نته‌رنێتیان نیه كاره‌باش سه‌ربار و بنبار، بۆ چاره‌سه‌ر ده‌بوو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و په‌روه‌رده‌كان ده‌سه‌ڵاتیان پێ بدرابا، تاوه‌كو به پێی هه‌لومه‌رجه‌كه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و شوێنانه بكردبا، له‌وه‌دا ناكرێت وابیربكرێته‌وه كه كه‌مینه بكرێته قوربانی زۆرینه كه من بڕوام وایه ئه‌سڵی به‌كارهێنانی ئه‌و ته‌كنیكه تازه‌یه كه‌مینه ده‌بێت.
دوا په‌یڤیشم له‌و باره‌یه‌وه ئه‌وه‌یه، تۆ بڵێی ئێمه له مه‌لیك مه‌لیكتر بین، مه‌به‌ستم له وڵاته پێشكه‌وتوه‌كان باشتر بین هه‌موو هێلكه‌كانی په‌روه‌رده و فێركردن بخرێته سه‌به‌ته‌ی ئه‌لیكترۆنی و به دیاریه‌وه سه‌رخه‌وێك بكرێت، پێموایه ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره و باجه‌كه‌شی قورس ده‌بێت، ئومێد ده‌كه‌م كاتی بێت و زو زو بگه‌ڕێینه‌وه ناو ناوه‌نده‌كانی خوێندن، ئه‌و ده‌م ئاساییه وه‌ك په‌ره‌لێل ئه‌و ته‌نكیكه‌ش به‌كاربهێنرێت.
ن: عه‌بدولواحێد محه‌مه‌د
PUKmedia
،
هەواڵی زیاتر
-
ئەلینا ڕۆمانەوسکی: ئەمریكا زیاتر لە 18 ملیار دۆلاری بۆ عیراق خەرجكردووە
03:50 PM - 2024-03-18 -
مەکتەبی رێکخستن رێزلێنان دەبەخشێتە PUKMEDIA
03:19 PM - 2024-03-18 -
عیراق تەئکید لەگەڕانەوەی ئاوارەکان لەوادەی خۆیدا دەکاتەوە
11:33 AM - 2024-03-18 -
محەمەدی حاجی مەحمود راستی تاڵان‌کردنی بانکەکانی هەڵەبجە ئاشکرا دەکات
11:00 PM - 2024-03-16
ئەمانەش ببینە
حەوت رۆژە مووچە لای حکومەت دەستبەسەرەو یه‌كێتی داوای دابه‌شكردنی ده‌كات
04:50 PM - 2024-03-18
تیمی یەكێتی لەحكومەت: داوای دابەشكردنی مووچەمان كردووە
12:58 PM - 2024-03-18
سەرۆک بافڵ ستراتیژ و دەستپێکی نوێی کۆمەڵەی خوێندکاران رادەگەیەنێت
04:32 PM - 2024-03-17
دادگای فیدڕاڵی داوای پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی رەتکردەوە
12:10 PM - 2024-03-17
زۆرترین خوێنراو
-
وتەبێژ: یەکێتی پابەندە بە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمان
کوردستان 11:06 PM - 2024-03-18 -
حەوت رۆژە مووچە لای حکومەت دەستبەسەرەو یه‌كێتی داوای دابه‌شكردنی ده‌كات
کوردستان 04:50 PM - 2024-03-18 -
ئەلینا ڕۆمانەوسکی: ئەمریكا زیاتر لە 18 ملیار دۆلاری بۆ عیراق خەرجكردووە
کوردستان 03:50 PM - 2024-03-18 -
بۆچی هاوبەشیی ستراتیژیی ئەمریکا و عێراق گرنگە
بیروڕا 03:44 PM - 2024-03-18 -
مەکتەبی رێکخستن رێزلێنان دەبەخشێتە PUKMEDIA
کوردستان 03:19 PM - 2024-03-18 -
تیمی یەكێتی لەحكومەت: داوای دابەشكردنی مووچەمان كردووە
کوردستان 12:58 PM - 2024-03-18 -
عیراق تەئکید لەگەڕانەوەی ئاوارەکان لەوادەی خۆیدا دەکاتەوە
کوردستان 11:33 AM - 2024-03-18