riklam

یەكێتی مامۆستایان: خوێندنی ئەلیكترۆنی كێشە دروستدەكات

کوردستان 11:28 AM - 2021-04-14
.

.

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لەبارەی پرۆسەی پەروەردەوە راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت: دەكرا پڕۆژەكەی ئێمە بەركاربهێنرایە بۆ ئەوەی نەگاتە ئەو ئاستە ناتەندروستەی تیایدایە، راگرتن و هەڵپەساردنی ساڵی خوێندنیش رەتدەكەینەوە و دەبێت خوێندن بەردەوامبێت و پیادەكردنی خوێندنی ئەلیكترۆنیش روبەڕووی كێشە دەبێتەوە.

دەقی راگەیەنراوەكە:

راگەیەنراوی كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی تەنفیزی

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان

 ئەنجومەنی تەنفیزی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان رۆژی یەكشەمە رێككەوتی 11 نیسانی 2021 سی و حەوتەمین كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لەبارەگای مەكتەبی سكرتاریەت لەهۆڵی شەهید حەسیب سیامەسنوری، بەمەبەستی هەڵوێستەكردن لەسەر كۆمەڵێك بابەت و پرسی گرنگ پەیوەست بە پرۆسەی پەروەردە و داواكاری مامۆستایان و كاری رێكخراوەیی ئەنجامدا، لەسەرەتایی كۆبوونەوەكە چەند ساتێك وەستان لە حزور  گیانی پاكی شەهیدان بەگشتی و مامۆستایانی شەهید بەتایبەتی هەروەها قوربانیانی كۆڤید-19 لەوانە مامۆستا ئومێد ئەمین كادیری پێشكەوتوی (ی.م.ك) و ئەندامی لقی سلێمانی و چەندین مامۆستایتر ، پاشان گفتوگۆی چڕ و پڕ لەسەر بابەت و پرسەكان كرا بڕیار و راسپاردەی پێویستیان بەمشێوەیە لەبارەیەوە درا: 

1- لەبارەی پرۆسەی پەروەردە ئەنجومەنی تەنفیزی دۆخی پرۆسەكەی بەخراپ لێكدایەوە كە دەكرا پڕۆژەكەی (ی.م) بەركاربكرایە بۆ ئەوەی نەگاتە ئەو ئاستە ناتەندروستەی تیایدایە سەرەنجام گەیشتە ئەو دەرئەنجامانە

أ‌- راگرتن و هەڵپەساردنی ساڵی خوێندن رەتكرایەوە جەختكرایەوە دەبێت درێژەی پێبدرێت . 

ب‌- لەكاتی پیادەكردنی خوێندنی ئەلیكترۆنی كە رەنگە روبەڕوی كۆمەڵێك ئاستەنگ بێتەوە لەگەڵ ئەوەدا دەكرێت  ئەم قۆناغە كاری پێبكرێت بەڵام دەبێت. 

1- كاتی بێت و هەر كاتێك رەوشی تەندروستی بەرەو باشبوون چو خوێندنی ناو پۆل دەست پێبكاتەوە . 

2- هەماهەنگی لەنێوان مامۆستایان و قوتابیان و خوێندكاران بەردەوام بێت ئەگەر هەفتانە بۆ یەك رۆژیش بێت . 

3- قۆناغەكانی (1-2-3) لەبەرچاو بگیرێت لەبەر ئەوەی ئەوانە ناتوانن وەكو پێویست سود لە خوێندنی ئەلیكترۆنی وەرگرن . 

4- دەسەڵات بدرێتە بەڕێوەبەری پەروەردەكان تاوەكو مامەڵەیەكی تەندروست لەگەڵ ئەو شوێنانە بكەن كە ئەنتەرنێتیان نیە و ژمارەی قوتابیان و خوێندكارانیان كەمە بەپێچەوانە ئەو شێوە خوێندنە وەكو پێویست نابێت . 

2- لەبارەی خانەنشینەوە كەلە ئێستادا (8) یاسا كاری پێدەكرێت دادپەروەری تێدانیە كۆبوونەوە داوای لە حكومەت كرد كە یاسایەكی خانەشینی یەكگرتوو دەربكات .

3- لەبەر ئەوەی هەڕەشەكردن و توندو تیژی روبەڕوی مامۆستایان دەبێتەوە بۆیە ئەنجومەن جەختیكردەوە لەسەر ئەوەی پەرلەمانی كوردستان دەبێت یاسای پارێزبەندی مامۆستایان پەسند بكات كە پێش دوو ساڵ لەلایەن (ی.م)ەوە بەرزكراوەتەوە . 

4- لەبەر ئەوەی بەرزكردنەوە موچە لەساڵی (2015)ەوە راگیراوە كە لەبنەڕەتدا مافێكی یاسایی مامۆستایان و فەرمانبەرانە بەپێی یاسای خزمەتی شارستانی ژمارە (24) ساڵی (1960)و هەمواركراوەكان، بۆیە ئەنجومەنی تەنفیزی داوا دەكات حكومەت ئەو پێدراوە یاساییەی دەستەبەر بكات و كاری پێبكاتەوە . 

5- لەرابردوودا لێبڕینی موچە بەپاساوی جۆراوجۆر پیادە كرا كە لە بنەڕەتدا نایاساییەو دژی پێدراوەكانی مامۆستایان و فەرمانبەرانە، بۆیە كۆبوونەوە جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە دەبێت لێبڕین كۆتایی پێبێت و لەوە زیاتر درێژە نەكێشێت چونكە پاساوەكانی ئەو بڕیارە نائاساییە نەماون. 

6- لەبەرئەوەی وانەبێژان كە زیاتر لە (17) حەڤدە هەزار وانەبێژن لەساڵانی رابردوودا رۆڵی باشیان هەبووە لە پڕكردنەوەی میلاكات و بەڕێوەچونی پرۆسەی پەروەردە بۆیە دەبێت ئەو خزمەتەیان لەبەرچاوبگیرێت و دابمەزرێنرێن چ بەفەرمی یان بە گرێبەست . 

7- لەبەرئەوەی پاداشتی مامۆستایانی چاودێری هۆڵی ئەزمونەگشتیەكانی هەردوو خولی ساڵی رابردوو نەدراوە، كۆبوونەوە داوای لە وەزارەتی پەروەردە كرد بە زوترین كات دابەشی بكات بۆ ئەوەی ئەزمونەگشتیەكانی ئایندە روبەڕوی گرفتی چاودێریكردن نەبێتەوە . 

8- لەبارەی گۆڕانكاریەكانی ئاو و هەواوە كە لە ئێستادا بۆتە پرسێكی جیهانی كاری جددی بۆ دەكرێت ئەنجومەنی تەنفیزی بڕیاریدا بەشداری ئەو هەڵمەتە بكات و سمینارێكی بۆ رێك بخات.

 تێكڕایی ئەندامانی ئەنجومەنی تەنفیزی ئەو بڕیار و راسپاردانەیان پەسند كرد و وەكو بەرنامەی سێ مانگی داهاتو و كاركردنی جددی بۆ بەرجەستە كردنیان . 

PUKmedia یەكێتی مامۆستایانی كوردستان-مەكتەبی تەنفیزی 



 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket