ڕه‌هه‌نده یاساییه‌كانی تاوانی ئه‌نفال
ریپۆرتاژ 11:20 AM - 2021-04-14.
تاوانی ئه‌نفال یه‌كێكه له تاوانه كۆمه‌ڵكوژییه‌كان كه به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد ئه‌نجام درا له ساڵی ١٩٨٨ ، كه‌بریتی بوو له وێرانكردنی هه‌زاران گوند‌و راگواستنی زۆره ملێی خه‌ڵك و لیك جیاكردنه‌وه‌ی دایك ومندال وچه‌ندین تاوانی تر كه دواجار به كوشتن و زینده‌به‌چاڵ كردنی زیاتر له ١٨٢٠٠٠ مرۆڤی بێتاوانی كورد كۆتايی هات.
سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی تاوانی ئه‌نفال به دانانی ( علی حسن مجید) ده‌ست پێده‌كات به به‌رپرسی سه‌ربازی له كوردستان به بریاری ژماره (١٦٠) له به‌رواری (٢٩/٣/١٩٨٧)، دوابه‌دوای ئه‌وه ناوبراو بریاری ژماره (٤٠٠٨) له (٢٠/٦/١٩٨٧) ده‌ركرد كه ده‌كرێ به‌بریاری جینۆسایدی گه‌لی كورد دابنریت.
ئه‌نفال وجینۆساید:
ده‌توانین تاوانی ئه‌نفال به جینۆسایدی كورد ناوببه‌ین، چونكه هه‌روه‌ك ده‌زانین جینۆساید له رووی زمانه‌وانییه‌وه به مانای له‌ناوبردنی ره‌گه‌زی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك دێت، ئه‌م مانایه‌ش له تاوانی ئه‌نفال دا ره‌نگی داوه‌ته‌وه، پاشان به پێی چه‌ندین ده‌ق و بنه‌مای یاسایی نیوده‌وڵه‌تی ئه‌نفال تاوانی جینۆسایده، له‌وانه ماده‌ی (٢ و٣) له (رێكه‌وتنامه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی جینۆساید ١٩٤٨)، و ماده‌ی (٣) له (رێككه‌وتنامه‌ی ژنێف ١٩٤٩) و ماده‌ی (٦) له ده‌ستوری (داگای تاوانكاری نیوده‌وڵه‌تی ١٩٩٨)، ئه‌مه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه پێشێل كرانی روونی به‌نده‌كانی جاڕی گه‌ردوونی مافه‌كانی مرۆڤه كه له‌اڵی ١٩٤٨ له ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ده‌رچوێنراوه و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی جه‌ختیان له پابه‌ندبوونی كردوه‌ته‌وه.
سه‌ره‌رای بوونی ئه‌و بنه‌مایاساییانه به‌ڵام تا ئێستا كۆمه‌ڵگای نێودوڵه‌تی له ئاست به جینۆسایدناساندنی ئه‌م تاوانه‌دا بیده‌نگ بووه، ئه‌مه‌ش مانای كه‌مته‌رخه‌می رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد له ناساندنی ئه‌نفال وه‌ك تاوانێكی جینۆساید، هه‌وه‌ك چۆن له‌كاتی ئه‌نجام دانی ئه‌م تاوانه‌دا بێده‌نگ و بێهه‌ڵوێست بوو، هۆكاری ئه‌مه‌ش به پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه به شێوازێكی زانستی كار له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ئه‌نفال نه‌كراوه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڵام جێگه‌ی باسكردنه كه هه‌ندێك ده‌وڵه‌ت له ئاستی په‌رله‌ماندا دانیان ناوه به جینۆسایدی گه‌لی كوردا وه‌كو سوید و نه‌رویج بریتانیا له‌ساڵی ٢٠١٣ .
له‌سه‌ر ئاستی نیوخۆی عیراق ئه‌نفال به جینۆساید ناسینراوه ئه‌مه‌ش به‌پێی بریاری ژماره (٢٦) ی په‌رله‌مانی عیراق له‌به‌رواری ١٤/٤/٢٠٠٨ ده‌ریكردووه، وه‌هه‌روه‌ها دادگای باڵای تاوانه‌كان پشت به‌ست به یاسای ژماره ١٠ ی ساڵی ٢٠٠٥ و به ده‌ركردنی بریاری ژماره ١ ی سالی ٢٠٠٧ دانی ناوه به تاوانی ئه‌نفال دا وه‌ك تاوانێكی جینۆساید، وه‌هه‌روه‌ها له‌سه‌رئاستی كوردستان دیسان تاوانی ئه‌نفال به‌جینۆساید ناسێنراوه به پیی یاسای ژماره ٩ ی سالی ٢٠٠٧ ی په‌رله‌مانی كوردستان .
كه‌یسی ئه‌نفال له دادگا:
به‌پیی یاسای ژماره ١٠ ی ساڵی ٢٠٠٥ دادگای باڵای تاوانه‌كان له عێراق پیك هات و ده‌سه‌ڵاتی بینینی ئه‌وتاوانانه‌ی پیدرا كه له نیوان (١٧/٧/١٩٦٨ بۆ ١/٥/٢٠٠٣) ئه‌نجام دراوبوو، به‌م پێیه تاوانی ئه‌نفال خرایه ژێرده‌سه‌ڵاتی دادگای ناوبراو.
یه‌كه‌مین كه‌یس كه دادگا كاری له‌سه‌ركرد كه‌یسی دوجێل بوو كه تیایدا سه‌دام حسین دادگای كرا له‌سه‌ر كوشتنی ١٤٨ كه‌س له خه‌لكی دوجێل كه هه‌موویان شیعه‌مه‌زهه‌ب بوون، له ئه‌نجامدا دادگای ناوبراو سزای له سێداره‌دانی بۆ ناوبراو ده‌ركرد و له رۆژی جه‌ژنی قورباندا له سیداره درا به‌بێ ئه‌وه‌ی بیرله‌وه‌بكرێته‌وه كه له‌سه‌ر تاوانه‌كانی گه‌لی كورد دادگایی بكرێت، له كاتێكدا به‌پێی بنه‌مایاساییه‌كان تۆمه‌تبار له‌سه‌ر سه‌رجه‌م تۆمه‌ته‌كانی دادگای ده‌كدرێت و دواتر قورسترین سزای به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئه‌توانین ئه‌مه به‌خاڵێك دانێین له‌وه‌ی كه كه‌یسی ئه‌نفال وه‌ك پێویست تائێستاش كاری له‌سه‌ر نه‌كراوه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش له بابه‌تی قه‌ره‌بوودا كه دواتر باسی ده‌كه‌ین.
سه‌باره‌ت به كه‌یسی ئه‌نفال دادگای باڵای تاوانه‌كان له دوای (٦١) دانیشتن له‌ئه‌نجامدا به بریاری ژماره (١)ی ساڵی (٢٠٠٧) سزای له سیداره‌دانی بۆ چه‌ند تاوانبارێك ده‌ركرد له‌وانه ( علی حسن مجید، سڵتان هاشم و چه‌ند تاوانبارێكی تر )، وه‌هه‌روه‌ها به بریاری ژماره (١٠) له به‌رواری (٢٤/٦/٢٠٠٧) بریاری ده‌ستگیركردنی بۆ ٤٢٣ تۆمه‌تبار ده‌ركرد كه له‌و ژماره‌یه ٢٥٨ كه‌سیان كورد بوون .
بریاری ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران نێردرا بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆجێبه‌جێ كردن ، وه‌هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان به بریاری ژماره (٩٤٣) له (٥/٥/٢٠١١) فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ئه‌وتۆمه‌تبارانه ده‌ركرد كه له بریاری دادگای باڵای تاوانه‌كاندا ناویان هاتبوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه تۆمه‌تباران ده‌ستگیرنه‌كران بۆیه جارێكی تر ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به بریاری ژماره (٢٧٠) له (٧/٥/٢٠١٥) بۆ جاری دووه‌م فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ تۆمه‌تباران ده‌ركرد، به‌لام مایه‌ی نیگه‌رانیه كه تا ئیستا داواكراوان ده‌ستگیرنه‌كراون، ئه‌مه‌ش خۆی بۆخۆی كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌جینۆساید ناساندی تاوانی ئه‌نفال هه‌یه له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی دا ،خۆئه‌گه‌ر پاساوی ده‌ستگیرنه‌كردنیان ئه‌وه‌بیت كه پیش‌تر فه‌رمانی لێبوردنیان بۆده‌ركراوه ، ئه‌وه پاساوێكی ناڕه‌واو نایاساییه چونكه له تاوانه‌كانی جینۆسایدا هیچ جهه‌تێك مافی لێبوردنی گشتی نیه له تۆمه‌تباران پشت به‌ست به رێكه‌وتنامه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی جینۆساید ١٩٤٨ و رێكه‌وتنامه‌ی مافه مه‌ده‌نی و سیاسیه‌كان ١٩٦٦ ، واته ده‌ركرنی هه‌رجۆره لێبوردنیك له‌و تۆمه‌تبارانه له‌رووی یاساییه‌وه هیچ هێزێكی یاسای نیه و پوچه‌ڵه، هه‌ربۆیه پێمانوایه ئه‌ركی په‌رله‌مانی كوردستانه به‌دواداچوونی یاسایی وورد بۆ ئه‌م كه‌یسه بكات، به سه‌رجدانمان بۆ ووته‌و و بۆچۆنی كه‌س و كاری سه‌ربه‌زری ئه‌نفال كراوان كه له رێگه‌ی مقابه‌له و توێژینه‌وه‌كانه‌وه ده‌ریان بڕیوه ده‌توانین بڵێین ده‌ستگیركردن و سزادانی داواكراوه‌كورده‌كان خۆی بۆخۆی قه‌ره‌بوویه‌یه‌كی گه‌روی معنه‌وه‌ییه و تاراده‌یه‌كی باش غه‌م و برینیان سارێژده‌كات .
سه‌باره‌ت به گه‌یاندنی كه‌یسی ئه‌نفال بۆ دادگای تاوانكاری نێوده‌وڵه‌تی ، ده‌توانین بڵیین ئه‌م دادگایه ده‌سه‌لاتی بینینی تاوانی ئه‌نفالی نیه ، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر دوو هۆكار: یه‌كه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی عێراق ئه‌ندامی رێكه‌تنامه‌ی دروستبوونی دادگا نیه و له كاتی دروستكردنی دادگای ناوبراودا به نه‌خێر دانگی دا ،دووه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی دادگای ناوبراو ده‌سه‌لاتی بینینی ئه‌و تاوانانه‌ی هه‌یه كه له ١/٧/٢٠٠٢ به‌دواوه ئه‌نجام دراون .
قه‌ره‌بوی قوربانیانی ئه‌نفال :
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌موو تاوانێك ده‌رئه‌نجامێكی زیانبه‌خشی لێ ده‌كه‌ویته‌وه ، و كه‌سی زه‌ره‌رمه‌ند مافی به‌رزكردنه‌وه‌ی داوای قه‌ره‌بووی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وكه‌سه‌ی تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه به‌مه‌رجێ پایه‌كانی به‌رپرسیارێتی بێته‌دی كه بریتیه له ( هه‌ڵه و زه‌ره‌ر و په‌یوه‌ندی هۆكاری نێوانیان) .
له بنه‌ره‌تدا دوو جۆر قه‌ره‌بوو هه‌یه كه بریتین له قه‌ره‌بووی مادی بۆ زیانه مادییه‌كان ، وه قه‌ره‌بووی ئه‌ده‌بی بۆئازارو زیانه ئه‌ده‌ییه‌كان، لیره‌دا مه‌به‌ستمانه بڵێین تاوانی ئه‌نفال زیانی مادی و ئه‌ده‌بی زۆری لێ كه‌وتوه‌ته‌وه ئه‌ویش به سوتاندنی ماڵ وموڵك و گوند و به‌رووبومی كشت و كاڵی و مه‌ڕوماڵات و گۆرینی دیمۆگرافی ناچه‌كان، و پاشان كوشتنی زیاتر له ٢٠٠ هه‌زار خه‌ڵكی بێ‌تاوان، ده‌كرێ بڵێین قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانانه به ملیاره‌ها دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێ .
له تاوانه نیودوڵه‌تیه‌كاندا وه‌كو تاوانی ئه‌نفال دووجۆر به‌رپرسیاریتی درووست ده‌بێت ئه‌ویش به‌رپرسیارێتی تاوانكاری نێوده‌وڵه‌تی و به‌رپرسیارێتی مه‌ده‌نی نێوده‌وڵه‌تیه، یه‌كه‌میان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی كه‌سی تاوانكار وه‌كو سه‌دام وهاوكاره‌كانی ، دووه‌میان ئه‌كه‌ویته ئه‌ستۆی ئه‌وده‌وڵه‌ته‌ی كه تاوانه‌كه له سایه‌دا ئه‌نجام دراوه كه ده‌وڵه‌تی میراتگره پشت به‌ست به بنه‌مای ( مبدأ التوارپ الدولە) ، كه له تاوانی ئه‌نفالدا ده‌وڵه‌تی ئێستای عێراق ده‌گریته‌وه به پێی ماده‌ی ٢٦ له پرۆژه‌ی به‌رپرسیارێتی ده‌وڵه‌تان به‌رامبه‌ر كاره ناره‌واكانیان، به‌ڵام تا ئێستا ده‌وڵه‌تی عێراق به‌م ئه‌رك و پابه‌ندییه‌ی خۆی هه‌ڵنه‌ستاوه، ئه‌مه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه ماده‌ی ١٣٢ ی ده‌ستووری عێراق هاتووه ئاماژه‌یه بۆ به‌رپرسبوونی ده‌وڵه‌تی عێراق به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م زه‌ره‌رو زیانه‌كانی قوربانیانی ئه‌نفال.
جێگه‌ی ئاماژه‌بۆكردنه كه دادگای باڵای تاوانه‌كان ده‌بوایه له بریاری ژماره ١ ی ساڵی ٢٠٠٧ دا له خه‌زینه‌ی گشتی عیراق قه‌ره‌بووی كه‌س وكاری قوربانیانی ئه‌نفالی جێگیربكردایه به‌ڵام له بری ئه‌مه ، مافی داوه به زیانلێكه‌وتوان كه بگه‌رێنه‌وه بۆ دادگای تایبه‌تمه‌ند بۆ داوای قه‌ره‌بوو ئه‌مه‌ش له‌تاوانه ئاسایی و نێوخٶییه‌كان دا دروسته به‌پێچه‌وانه‌ی تاوانه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه، واته دادگای باڵای تاوان له‌بابه‌تی بڕیاردان له قه‌ره‌بووی كه‌یسی ئه‌نفالدا وه‌ك پێویست نه‌بووه و دادپه‌روه‌ری به‌دی نه‌هێناوه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه سكاڵاكاران له‌به‌رده‌م دادگادا داوای قه‌ره‌بوویان كردووه و وه‌كو له ووته‌ی یه‌كێكیان دا هاتووه كه ئه‌لێ (( هه‌موو سامانی دونیا قه‌ره‌بووی په‌نجه‌یه‌كی باوكم ناكاته‌وه، به‌لام به‌مافی یاسایی خۆمی ده‌زانم كه داوای قه‌ره‌بوو بكه‌م)) ، ئه‌مه‌ش پێشیلكردنی مافی یاسایی كه‌س وكارو زیانلێكه‌توانی تاوانی ئه‌نفاله له‌لایه‌ن ده‌ڵه‌تی عێراقه‌وه و پێشلكردنی ماده‌كانی ٢١٩ و ٢٠٢ و ٢٠٣ و ٢٠٤ و ٢٠٥ له یاسای شارستانی عێراقی، ئه‌مه‌جگه‌له‌وه‌ی كه له خه‌زێنه‌ی گشتی عێراق قه‌ره‌بووی زیانه‌كانی كه‌یسی دوجێل كرایه‌وه ، ئه‌مه‌ش خۆی بۆخۆی جیاكاریه‌كی نایاسایی و ناده‌ستوریه له نێوان هاوڵاتیانی عێراق دا .
ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی به حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه هه‌یه له‌م كه‌یسه‌دا ئه‌وه‌یه كه ده‌توانین بڵێین وه‌ك پێویست و به‌شێوه‌یه‌كی زانستی كاری له‌سه‌ر كه‌یسی ئه‌نفال نه‌كردووه ، هه‌رچه‌ند كۆمه‌ڵی هه‌ووڵ دراوه له‌وباره‌یه‌وه بۆ نمونه له ساڵی ٢٠١٣ وه وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم كاری له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساییه‌ك كرد تایبه‌ت به ناچاركردنی حكومه‌تی عێراق به پێدانی قه‌ره‌بووی تاوانه‌كانی ئه‌نفال ، به‌لام ئه‌مه‌ش دژایه‌تی زۆركرا له‌لایه‌ن عیراقیه‌كانه‌وه به تایبه‌ت فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا ، هه‌رچه‌ن ئێمه پێمان وایه بابه‌تی قه‌ره‌بووی قوربانیانی ئه‌ننفال پێویستی به یاسای نوێ نیه و ئه‌و ده‌ق و بنه‌ما یاساییانه‌ی باس كرا به‌ڵگه‌ی ته‌واون له‌وباره‌یه‌وه ، خۆ ئه‌گه‌ر باسی ئه‌و پاداشته مانگانه‌یه‌ی بكه‌ین كه حكومه‌تی هه‌رێم به پێی یاسا ده‌یدات به كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی ئه‌نفال كراوان ئه‌وا ده‌ڵێین ئه‌و پاداشته به قه‌ره‌بوو دانانرێت وچونكه قه‌ره‌بوو له‌سه‌ر ئه‌ولایه‌نه‌یه كه هه‌ڵه و تاوانه‌كی ئه‌نجام دوه كه ده‌وڵه‌تی عێراقه .
له دۆخیكی وادا كه ده‌وڵه‌ت به ئه‌ركی یاسایی خۆی هه‌لناسێ به‌رامبه‌ر به قوربانیان، ئه‌ركی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیه به بڕیارێكی تایبه‌ت پابه‌ندی ده‌وڵه‌تی عێراق بكات له پیدانی قه‌ره‌بووی شایسته‌ی زیانلێكه‌وتوان، وه‌كو چۆن به بریاری ژماره (٩٨٦/ ١٩٩٢) عێراقی پابه‌ند كرد به قه‌ره‌بووی زیانه‌كانی داگیركردنی كویت ، كه تا ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی ساڵانه له بوودجه‌ی عیراق رێژه‌یه‌كی بۆ قه‌ره‌بووی كوێت ته‌رخان ده‌كرا، سه‌ره‌رای هه‌موو ئه‌و بنه‌مایاساییانه‌ی كه باس كراوه‌ك ده‌رچه‌یه‌كی یاسایی بۆ وه‌رگرتنی قه‌ره‌بوو له خه‌زێنه‌ی گشتی عێراق ، به‌ڵام وه‌ك ده‌زانین له‌م كاتانه‌دا جیهان به‌گشتی و عێراق به‌تایبه‌تی رووبه‌رووی قه‌رانی دارایی و كورت هێنانی ئابوری بووه‌توه ئه‌مه‌ش ئاسته‌نگ بۆ قه‌ره‌بووی مادی دروست ده‌كات، به‌لام قه‌ره‌بووی ئه‌ده‌بی و معنوی ئه‌مه پاره‌ی ناوێ و پێویسته له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی عێراق له رٶژی ١٤/٤ دا به فه‌رمی داوای لێبوردن له گه‌لی كورد به‌گشتی و كه‌س وكاری ئه‌نفالكراوان به تایبه‌تی بكات ، ئه‌م جٶره له قه‌ره‌بوو كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر لایه‌نی ده‌روونی كه‌س وكاری ئه‌نفالكراوان و جگه‌له‌وه‌ش بۆ بریاردان له‌سه‌ر قه‌ره‌بووی مادی و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش كاریگه‌ری ده‌بێ.
ماوه‌ته‌وه بڵیین كه ئه‌و دووجۆره به‌رپرسیارێتیه‌ی له تاوانی ئه‌نفالدا دروست بووه به تێپه‌ربوونی كات به‌سه‌رناچێ ، به مانا یاساییه‌كه‌ی تقادم ناكات، هه‌ربۆیه ده‌كرێ له دادگای به‌رایی داوای قه‌ره‌بووی تاوانی ئه‌نفال به‌رزبكرێته‌وه و ئه‌و به‌ڵگانه‌ش كه به‌رده‌ستن و بریاری دادگای باڵای تاوانیش پابه‌ندی دادگا ده‌كات به ده‌ركردنی حوكمی قه‌ره‌بوو و پابه‌ند كردنی حكومه‌تی ناوه‌ند به بژاردنی زیانه‌كان و كه‌س وكاری قوربانیان له بوودجه‌ی گشتی عیراق به‌ڵام ئه‌مه‌ش رێگه‌یه‌كی ئاسان نیه و پێویستی به لێكتێگه‌یشتینی سیاسی و یه‌ك گوتاری سیاسی كورد و كاركردنێكی زانستاینه هه‌یه له كه‌یسی ئه‌نفالدا له ئاستی نێوخۆی و نێوده‌وڵه‌تی دا .
رێبوار محه‌مه‌د ساڵح
مامۆستای زانكۆ
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
باندێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێت
01:13 PM - 2024-03-19 -
مەکتەبی رێکخستن رێزلێنان دەبەخشێتە شوان کەریم کابان
12:45 PM - 2024-03-19 -
ئەلینا ڕۆمانەوسکی: ئەمریكا زیاتر لە 18 ملیار دۆلاری بۆ عیراق خەرجكردووە
03:50 PM - 2024-03-18 -
مەکتەبی رێکخستن رێزلێنان دەبەخشێتە PUKMEDIA
03:19 PM - 2024-03-18
ئەمانەش ببینە
یەکێتی دوو لیژنەی گرنگ لەنەینەوا وەردەگرێت
10:59 AM - 2024-03-19
وتەبێژ: یەکێتی پابەندە بە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمان
11:06 PM - 2024-03-18
حەوت رۆژە مووچە لای حکومەت دەستبەسەرەو یه‌كێتی داوای دابه‌شكردنی ده‌كات
04:50 PM - 2024-03-18
تیمی یەكێتی لەحكومەت: داوای دابەشكردنی مووچەمان كردووە
12:58 PM - 2024-03-18
زۆرترین خوێنراو
-
مەکتەبی رێکخستن رێزلێنان دەبەخشێتە شوان کەریم کابان
کوردستان 12:45 PM - 2024-03-19 -
دادگای فیدراڵی تەئکید لەجێبەجێکردنی بڕیارەکانی دەکاتەوە
عیراق 11:58 AM - 2024-03-19 -
یەکێتی دوو لیژنەی گرنگ لەنەینەوا وەردەگرێت
کوردستان 10:59 AM - 2024-03-19 -
وتەبێژ: یەکێتی پابەندە بە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمان
کوردستان 11:06 PM - 2024-03-18 -
حەوت رۆژە مووچە لای حکومەت دەستبەسەرەو یه‌كێتی داوای دابه‌شكردنی ده‌كات
کوردستان 04:50 PM - 2024-03-18 -
ئەلینا ڕۆمانەوسکی: ئەمریكا زیاتر لە 18 ملیار دۆلاری بۆ عیراق خەرجكردووە
کوردستان 03:50 PM - 2024-03-18 -
بۆچی هاوبەشیی ستراتیژیی ئەمریکا و عێراق گرنگە
بیروڕا 03:44 PM - 2024-03-18 -
مەکتەبی رێکخستن رێزلێنان دەبەخشێتە PUKMEDIA
کوردستان 03:19 PM - 2024-03-18