یادێكی شكۆمه‌ندانه بۆ ئه‌نفال
جینۆساید 11:07 AM - 2021-04-14.
له‌م یاده خه‌مناك و ویژدان هه‌ژێنه‌ی مرۆڤایه‌تیدا، له یادی ئه‌م كاره‌ساته دڵته‌زێنه و برینه ساڕێژنه‌بووه‌ی جه‌سته‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا، به‌ده‌م ئه‌م خه‌م و ئازاره قوڵه‌ی ناخی كه‌س و كاری سه‌ربه‌رزو جێ فه‌خرو شانازی گه‌له‌كه‌مان. سه‌ری ڕێز‌و نه‌وازش داده‌نوێنین بۆ ڕۆحی به‌رزه‌فڕی فریشته‌كانی ئه‌نفال و نه‌وه‌و كه‌س و كاره سه‌ربه‌رزه‌كه‌یان.
هه‌ر لێره‌وه، له پایته‌ختی شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوانه‌وه هه‌ر له‌م یادو بۆنه‌خه‌مناكه‌شدا، ده‌مه‌وێ بڵێم، حكومه‌تی عیراقی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،په‌رله‌مانی عیراق، په‌رله‌مانی كوردستان، په‌رله‌مانه‌كانی دنیا،به‌رپرسه‌كانمان له حكومه‌ت و له حیزبیش بۆ هه‌تاهه‌تایه قه‌رزاری خوێن و ڕۆحی قوربانیانی ئه‌نفال و شه‌هیدان و كه‌سوكار و نه‌وه له‌دوای نه‌وه‌یانه. كوڕ له دوای كوڕیانه، كچ له‌دوای كچیانه، منداڵ له دوای منداڵیانه.
ئه‌وان به خوێنی لماوی و ڕۆحی ته‌پ و تۆزاوی و جه‌سته‌ی برینداركراوی به‌جێماوی ته‌نیای خۆیان له بیابانه چۆڵه‌كانی خوارو و ناوه‌ڕاستی عیراقدا، به چاوی به‌رپرسیارانه‌وه لێمان ده‌ڕوانن، له منداڵ و له خوشك و براو له دایك و باوكیان ده‌ڕوانن، له گوازه‌رانیان ده‌ڕوانن، له حاڵیان ده‌پرسن، چیتان بۆ كردوون ؟
سه‌ره‌ڕای كارنه‌كردن بۆ به‌جینۆسایدناساندنی كه‌یسه‌كه و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌تووان، له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، سه‌ره‌ڕای نه‌هێنانه‌وه‌ی روفاتی زیاتر له ١٧٠٠٠٠ سه‌دو حه‌فتا هه‌زار روفات و ئه‌نجامنه‌دانی پشكنینی DNA بۆیان و به‌دوكومێنتكردن و یاسایی كردنی كه‌یسه‌كه،كه گه‌وره‌ترین خزمه‌ت به نه‌ته‌وه‌كه‌مان و كه‌س و كارین ده‌كات. وه‌كو هه‌ر هاوڵاتیه‌كی تری ئه‌م هه‌رێمه پارچه زه‌ویه‌كیان پی ڕه‌وا نابینین! كه ده‌بوو زۆر له‌وه زیاتریان بۆ بكه‌ن هه‌ر له خوێندنیان، له پاراستنی ته‌ندروستی و بیمه‌ی ته‌ندروستیان، له ژیانیان له دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆیان ...هتد.
چه‌مچه‌ماڵ و گه‌رمیان به‌شێكی داهاتی ئه‌م هه‌رێمه و ئه‌م وڵاته دابین ده‌كات له رێی سه‌رچاوه‌كانی وزه‌و نه‌وت و گازی سروشتی و كشتوكاڵ و ده‌روازه سنووریه‌كانه‌وه. ته‌نها به‌شێك له پشكی ئه‌م داهاته ده‌توانێ هه‌موو پێداویستی و خواسته‌كانی نه‌وه‌و كه‌س و كاری ئه‌نفالكراوان جێبه‌جێ بكات. نه‌ك پارچه زه‌ویه‌ك به‌ڵكو شایسته‌یی زیاتر، كه هی خۆیانه‌و بۆ خۆیانه.
هاوخه‌م و هاوسۆزو هاوده‌می ئازاره‌كانتانین، سوێی برینتان وا له هه‌ناوی ژاكاوی ئێمه‌دایه، بۆ هه‌تا هه‌تایه به شانازیه‌وه په‌یامه له چاڵنراوه‌كانی داستانی ئه‌م كۆسته له‌گه‌ڵ عومه‌ری خاوه‌ردا جاڕده‌ده‌ین.
درود بۆ ڕۆحی پاكی ئه‌نفال كراوان
رزگار محه‌مه‌د كه‌ریم
١٣ی نیسانی
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
12:39 PM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
09:14 AM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:14 AM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ محەمەد عەزیز رەسوڵ
پرسەنامە 09:16 PM - 2024-04-23 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23