riklam

بافڵ تاڵەبانی: پاڵپشتی كەسوكاری ئەنفال و شەهیدانم

ی.ن.ک‌‌ 10:30 AM - 2021-04-14
.

.

لە یادی 33 ساڵەیی مەرگەساتی ئەنفالدا، بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، هەمیشە خۆم بە كەس و پاڵپشت و هاوكاری هەموو كەسوكاری سەربەرزی شەهیدانی ئەنفال و سەرجەم شەهیدانی كوردستان دەزانم.

دەشڵێت: دڵنیاتان دەكەمەوە هەوڵەكانمان لەپێناو خزمەتكردنتان بەردەوام دەبێت، ئەوەش بە ئەركی خۆمان دەزانین و لە ئاست ئەو بەرپرسیارێتییەدا دەبین.

راشیدەگەیەنێت، داوا لە حكومەتی هەرێم دەكەم دوور لە هەموو درووشم و پیاهەڵدانێك ژیانێكی شایستە بۆ كەسوكاری سەربەرز و كۆڵنەدەری شەهیدان و ئەنفالكراوان و رزگاربووان دابینبكات و ماف و داوا ڕەواكانیان جێبەجێ بكات.

دەقی پەیامەكە:

ئەمڕۆ بە دڵتەنگییەوە یادی یەكێك لە خەمناكترین و دڕندانەترین رووداوەكانی مێژوو دەكەینەوە. یادی لەناوبردن، بێسەروشوێنبوون و زیندەبەچاڵكردنی خوشك و براكانمان و وێرانبوونی گوندەكانمان دەكەینەوە. 

ئەنفال برینێكی گەورەی نەتەوەكەی ئێمەیە و بۆ هەمیشە لە دڵماندا دەمێنێتەوە. 

ئێمە لە سەرۆكایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەڕێزەوە لە گلەیی و ناڕەزایەتییەكانی كەسوكاری سەربەرزی ئەنفال و رزگاربووانی ئەم تاوانە لەبیرنەكراوە دەڕوانین. دەمەوێت جەخت لەوە بكەمەوە هەمیشە خۆم بە كەس و پاڵپشت و هاوكاری هەموو كەسوكاری سەربەرزی شەهیدانی ئەنفال و سەرجەم شەهیدانی كوردستان دەزانم. دڵنیاتان دەكەم هەوڵەكانمان لەپێناو خزمەتكردنتان بەردەوام بێت، ئەمەش بە ئەركی خۆمان دەزانین و لە ئاست ئەو بەرپرسیارێتییەدا دەبین.

داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەم دوور لە هەموو درووشم و پیاهەڵدانێك ژیانێكی شایستە بۆ كەسوكاری سەربەرز و كۆڵنەدەری شەهیدان و ئەنفالكراوان و رزگاربووان دابین بكات و ماف و داوا ڕەواكانیان جێبەجێ بكات. 

دەمەوێت دڵنیایی بە كەسوكاری خۆشەویستی شەهیدان و ئەنفالكراوان بدەم كە رێگە بە هیچ كەس و لایەنێك نادەین كە رێگربێت لەبەردەم مافە یاساییەكانتان. تیمی یەكێتیمان لە حكومەت راسپاردووە و هەموو هەنگاوێكی پێویست بۆ ئەو مەبەستە دەگرنەبەر.

سڵاو لە رۆحی شەهیدانی ئەنفال و سەرجەم شەهیدانی كورد و كوردستان.

بافڵ تاڵەبانی

هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia ژینەر محەمەد

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket