riklam

نرخی دۆلار زیاتر بەرزدەبێتەوە

ئابوری 10:00 AM - 2021-04-14
.

.

ئەمڕۆ سێ شەممە 14-4-2021، نرخی دۆلار بەرز بووەوەو لەئێستاشدا هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بە 149 هەزار دیناری عیراقی مامەڵەی پێوەدەكرێت.

لەوبارەیەوە شوان هادی خاوەنی نووسینگەی یۆرۆ لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی تایبەت بە PUKmedia ی راگەیاند: لە ئێستادا بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان 149 هەزار دینارە و بەهای یۆرۆ 177 هەزار دینارە، هەروەها بەهای پاوەند 204 هەزار دینار و لیرەی توركی 18 هەزار و 500 دینار و تمەنی ئێرانیش بە 6 هەزار دینارە.

ماوەی چەند مانگێكە نرخی دراوەكان بەگشتی و دۆلار بە تایبەتی لە بازاڕەكانی عیراق و هەرێم جێگیر نییە و لە بەرزبوونەوەی بەردەوامدایە، لە دوێنێشەوە بەهای دۆلار بە خێراییەكی چاوەڕوان نەكراو بەرز دەبێتەوە و ئابوریناسانیش هۆكارەكەی بۆ خواستی بانكی مەركەزی لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و وتەی لێپرسراوانی حكومی و پەرلەمانتاران و هاتنی مانگی رەمەزان و زۆربوونی خواستی هاووڵاتیان بۆ كڕینی شتومەك و خواردەمەنی و چوونە دەرەوەی بڕێكی زۆر دۆلار بۆ مەبەستی هاوردەكردنی شتومەك دەگەڕێننەوە.

PUKmedia  ژینەر محەمەد

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket