riklam

ئەمڕۆ لە مێژوودا

جیهان 08:59 AM - 2021-04-14
.

.

رووداوەكان:

43 پ.ز: مارك ئەنتۆنیۆ ئابڵوقەی بكوژی یۆلیۆسی قەیسەر (دسیمۆس جۆنیۆس بروتوس ئەلبینۆس) دەدات لە مودینا و هەرەس بە هێزەكانی قونسولی بانسا دێنێت كە تیاچوو لە جەنگی فورم گالورم.

216: لەدایك بوونی (مانی كوڕی فاتك) رابەر و دامەزرێنەری ئاینی مانی، لەبەدرەو جەسانی كوردستان.

1182: كردنەوەی جامیعی ئیشبیلیەی گەورە، دوای دە ساڵ لە  ماوەی دروستكردنی.

1699: لەدایكبوون ئاینی (سیخ) لە باكوری هیند بە پێی ساڵنامەی ناناكشاهی.

1775: (بنجامین فرانكلین) یەكەمین كۆمەڵەی ئەمریكی بۆ بنبڕكردنی كۆیلایەتی دادەمەزرێنێت.

1844: سەرهەڵدانی جەنگی سەخت لە نێوان جەزائیریەكان و فەرەنسیەكاندا لە ناوچەی شاخی ئۆراس بە سەرۆكایەتی ئەحمەد بای و ئەو جەنگە بیست رۆژ بەردەوام بوو.

1849: مەجەر سەربەخۆیی وەرگرت لە نەمسا.

1865: تیرۆركردنی سەرۆكی ئەمەریكا (لینكۆڵن).

1883: ئەلكسەندەر گراهام بیل سەركەوتوو بوو لە ئەنجامدانی یەكەمین گفتوگۆی تەلەفۆنی نێوان دوو شار.

1894: تۆماس ئەدیسۆن (كاینتۆسكۆب)ی نمایش كرد بۆ نمایشی وێنەی جوڵاو.

1902: دەرچوونی دوا ژمارەی ڕۆژنامەی كوردستان لە جنێف كە ژمارە (31)بوو.

1909: دامەزراندنی كۆمپانیای ئەنگلۆ-فارسی لە لەندەن و ئەوەش بۆ قۆزتنەوەی سەروەتی نەوتی لە ئێران و دەستكەوتنی ئیمتیازی بەریتانیا بۆ گەڕان بەدوای نەوتدا لە ئێران.

1912: كەشتی تایتانیك خۆی كێشا بە شاخێكی سەهۆڵبەنددا لە زەریای ئەتلەسی كە بووە هۆی نوقمبوونی دوای زیاتر لە سی سەعات لە 15 ئەبریل.

1912: لەدوا گەشتنی كەشتی (تایتانیك)و نزیك بوونەوەی لە كەنارەكانی ڕۆژهەڵاتی كەنەدا كەشتیەكە نوقم بوو.

1915: هێزەكانی بەریتانیا هێرشێكی گەورەیان كردە سەر چەكدارەكانی كورد و عەرەب لە (شوعەیبە)ی ئێستای عیراق.

1948: دامەزراندنی یەكیەتی گشتی قوتابیانی عێراق لەلایەن پارتی كۆمۆنیستی عێراق و كردنەوەی گرێدانی كۆنگرەی (سباع) لە بەغداد.

1948: عەسابەكانی عەجانەی سەهیۆنی قەسابخانەیەكیان خولقاند لە گوندی ناسرەدین كە 50 فەلەستینیان كوشت لە ئەسلی 90 كەس لە دانیشتوانی ئەو دێیە.

1956: نمایشی یەكەمین شریتی ڤیدیۆ لە كۆنگرەی رێكخراوی نیشتمانی پەخشكاران.

1959: دامەزراندنی پارتی (كاژیك) لەئەنجامی یەكگرتنەوەی كۆمەڵەی ژیانەوە و یەكێتی كورد لە باشوری كوردستان.

1970: تەقینەوەی ئەمباری ئۆكسجین لەسەر كەشتی ئاسمانی ئەپۆلۆ 13 كە بووە هۆی زیان گەیاندنێكی گەورە بە كەشتیە ئاسمانیەكە و كە تەنانەت گەڕانەوەی بۆ سەر زەوی وەك موعجیزەیەك وابوو بە پێی ئەو زیانەی گەشتبوو بە كەشتیە ئاسمانیەكە.

1976: دامەزراندنی رێكخراوی عەرەبی بۆ توێژینەوەی ئاسمانی (عەرەب سات).

1986:ویلایەتە یەكگرتووەكان بۆردومانی لیبیای كرد بۆ تۆڵەسەندنەوەی لە تەقینەوەكەی (دیسكۆ لابیل) لە بەرلینی خۆرئاوا كە بووە هۆی كوژرانی دوو سەربازی ئەمریكی.

1988: یادی ساڵانەی شاڵاوەكانی ئەنفال، بۆ سەرخاكی كوردستانی باشوور لە لایەن رژێمی عێراقەوە.

1994: دوو كۆپتەری ئەمریكی لەلایەن دوو فڕۆكەی جەنگی ئەمریكی لەنزیك شاری ئاكری بە هەڵە خرانە خوارەوە.

1995: دەرچوونی بڕیاری (986) ی ئەنجومەنی ئاسایش یان بڕیاری (نەوت بەرامبەر خۆراك).

1997: هەڵوەشانەوەی بەرەی ئیسلامی كوردستانی كە لەنێوان ب.ئیسلامی و پارتی ئیسلامی كوردستان پێكهاتبوو.

2007: تەقینەوەیەك لە كەربەلا (140) قوربانی لێدەكەوێتەوە.

2008: لە بڕیارێكی مێژوویدا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ ئەنفال بە جینۆساید لە دژی كورد دەناسێنی.

2009: ویلایەتە یەكگرتووەكان مەرجە پەیوەستدارەكانی گەشتكردنی بۆ كۆبا كەمكردەوە بە نیسبەت ئەمریكیەكانەوە كە بە نەژاد خەڵكی كۆبان، وە هەروەها سەركۆماری پیشووی كۆبا فیدل كاسترۆ وتی ئەو گۆڕانكاریە لە سیاسەتی ئەمریكادا بەرامبەر بە وڵاتەكەی نە لە دوو رو نە لە نزیكەوە ئاماژە نیە بەو رێگا گرتنە بەرە قورسەی كە خۆی بینیبوەوە لە ئابڵوقەی ئابووری سەپێنراو بەسەریدا بۆ ماوەی 47 ساڵ.

2010: زەمینلەرزە بە هێزە 6,9 بە پێوەری رێختەر دای لە هەرێمی چینگهای لە باكوری خۆرئاوای چین كە بووە هۆی كوژرانی نزیكەی  3000 كەس و برینداربوونی 8000 كەس .

2010: لەلایەن د.بەرهەم سەرۆكی حكومەت بەردی بناغەی زانكۆی گەرمیان دانرا بە بڕی 12 ملیار دینار.. هاوكات نەخۆشخانەی 50 قەرەوێڵەیی ژنان و منداڵبوون كرایەوە.

2014: هەردوو رۆژنامەی (جاردیان)ی بەریتانی و (واشنتۆن پۆست)ی ئەمریكی خەڵاتی بولیتزەریان بەدەستهێنا بەهۆی بڵاوكردنەوەی وەسیقە دزە كردووەكان لە لایەن ئیدوارد سنودون.

 

لەدایكبوون:

1126: ئیبن روشد، فەیلەسوف و پزیشك و فەقیه و قازی و فەلەكناس و فیزیایی موسڵمان، لە شاری قورتوبە لە ئەندەلوس.

1629: كریستیان هو گنس، زانای فیزیا و بیركاری هۆڵەندی.

1738: ویلیام كافیندیش بنتینك، سەرەك وەزیرانی شانشینی یەكگرتوو.

1907: فرانسوا دوفالیە، سەرۆكی هایتی.

1921: تۆماس شیلینگ، ئابوریناسی ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵ لە زانستە ئابووریەكان لە ساڵی 2005ز.

1925: محەمەد فیتوری، سیاسەتمەدار و ئابوریناسی تونسی.

1927: ئەلان ماكدیر مید، زانای كیمیای نیوزیلەندی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 2000ز.

1929: شازلی بن جەدید، سەرۆكی جەزائیر.

1941: جولی كرستی، ژنە ئەكتەری ئینگلیزی.

1943: فوئاد سنیورە، سەرەك وەزیرانی لوبنان.

1961: رۆبەرت كارلیل، ئەكتەری ئوسكوتلەندی.

1973: رۆبیرتۆ ئەیالا، یاریزانی تۆپی پێی ئەرجەنتینی.

1973: ئەدریان برودی، ئەكتەری ئەمریكی.

1977: سارە میشیل گیلار، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.

1979: نوی باماروت، یاریزانی تۆپی پێی فەرەنسی.

1983: جیمس مكفادین، یاریزانی تۆپی پێی ئوسكوتلەندی.

1986: مات دیربیشایر، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.

1987: ئیروین هۆفەر، یاریزانی تۆپی پێی نەمساوی.

1988: فاسیلیوس بلیاتسیكاس، یاریزانی تۆپی پێی یۆنانی.

1996: ئیبیجیل برسلین، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.

 

وەفات:

1578: ئیریل بوسویلی چوارەم، مێردی شاژن ماری ستیوارت.

1759: جۆرج فریدریك هاندل، مۆسیقاری ئەڵمانی/ ئینگلیزی.

1826: (مەولانا خالید)ی نەقشبەندی، رابەری ئاینی و تەریقەتی نەقشبەندی لەشاری (دیمەشقی) شامی ئەوكات.

1930: فلادیمیر مایوكوفسكی، نوسەری روسی.

1935: ئیمی نویسر، ژنە زانای بیركاری ئەڵمانی.

1995: فیردەوس حەسەن، ژنە ئەكتەری میسری.

2012: بییرماریۆ موروسینی، یاریزانی تۆپی پێی ئیتالی.

 

جەژن و بۆنەكان:

رۆژی ئەبجەدی نكو، یادی كۆتایی هاتنی داڕشتنی ئەبجەدی نكو لە ساڵی 1949ز.

رۆژی شێرەكان، ئاهەنگی عازەبەكان لە كۆریای باشوور.

رۆژی لاوان لە ئەنگۆلا.

رۆژی زمانی جۆرجی لە جۆرجیا.

PUKmedia ئا/ حسێن هەڵەبجەیی

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket