riklam

كونسوڵی فەرەنسا: تەقتەق خاوەنی شوێنەوارەو شایستەی گرنگی پێدانە

شوێنەوار‌‌ 10:49 PM - 2021-04-13
.

.

كونسوڵی فەرەنسا سەردانی تەقتەقی كرد و مۆنۆمێنتی ئەنفالی بەسەركردەوە و تاجەگوڵینەی لەسەر دانا راشیگەیاند، ناوچەكە خاوەنی شوێنەواری زۆرە و پێویستە گرنگی پێ بدرێت.

ئۆلیڤییێ دیكوتینێ كۆنسوڵی گشتی فەڕەنسا لەسەردانەكەیدا بۆ تەقتەق ئاماژەی بەوەكرد،  دەرفەت و هەلومەرجی گرنگ  لەبەردەستدان بۆ پەرەپێدانی هەماهەنگی لەنێوان فەڕەنسا و تەقتەق   لە ڕووی كشتوكاڵیەوە ولەڕووی گەشتیاریی  یاخووت  لەڕووی وزەوەبێت.

 لەهەمانكاتدا باس لەپێگەی بازرگانی تەقتەق كرا و لە ڕووی شوێنەواریشەوە ئەو شوێنەوارانەی كە لەتەقتەقدان بەشێوەیەك بایەخیان پێبدرێت و گرنگیان پێبدرێت كەشایستەبن، هەروەها كۆنسڵی فەڕەنسا ئاماژەی بەوەكرد، ماوەیەكی زۆرە دەمویست ئەم سەردانە ئەنجامبدەم ئەمڕۆ زۆر خۆشحاڵم بۆیەكەمینجارە ئەم دەرفەتەم بۆ ڕەخسا.

PUKmedia  ئامانج جومعە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket