riklam

كەنەدا هەناردەی كەلوپەلی سەربازی بۆ توركیا راگرت

جیهان 10:09 PM - 2021-04-13
.

.

ڕۆژی 12/4/2021 وەزارەتی كاروباری دەرەوەی كەنەدا لە بەیاننامەیەكدا، هەواڵی هەڵوەشاندنەوەی ڕێكەوتنی كەلوپەلی تەكنولۆجیای سەربازی بۆ وڵاتی توركیا ڕاگەیاند .

مارك گۆرنو وەزیری پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەتی فیدراڵی كەنەدا بە فەرمی ڕایگەیاند: ئەو ڕێكەوتنە سەربازییەی كە لەپایزی  2020 ی ڕابردوو لەگەڵ توركیا ڕاگیرابوو ، بەهۆی بەكارهێنانی كەرستەی تەكنولۆجیای كەنەدی لە فڕۆكەی درۆنە سەربازیەكانیدا بەبێ ئاگادار كردنەوەی كەنەدا لە شەڕی ناكۆرنۆ قەرەباخ دژی ئەرمینیا خستبوویە خزمەتی سوپای ئازەربایجان و هەروەها بەكارهێنانی لە جەنگی سوریا و لیبیا ئێستا ئەم  ڕێكەوتنە بەتەواوی هەڵدەوەشێتەوە و چیتر چەكی پێشكەوتوو بۆ توركیا نانێرێت.

بەم بۆنەوە ڕێكخراوەكانی كوردیش كۆمینێتی و ماڵی كوردی ڤانكوڤەر و چالاكوانانی كوردی تۆرونتۆ و ڤانكۆڤەرو كاڵگەری و هەروەها ڕێكخراوە ئەرمەنییەكانی كەنەدا خۆشحاڵی خۆیان بەم هەواڵە دەربڕی و هەر یەكەو لە ئاست خۆیانەوە نامەی سوپاسگوزارییان ئاراستەی وەزارەتی دەرەوەی كەنەدا كرد  كە هەوڵی دیبلۆماسی و خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكانی ڕەوەندی كورد و ئەرمەنیەكان كاریگەری زۆری لەسەر هەڵوێستی حكومەتی كەنەدا تا گەیشتن بەم بڕیارە بووە .

چالاكوانی كورد كەژاڵ حەمە ڕەشید لە تۆڕونتۆ لە پەیجی خۆیدا دەستخۆشی لە ڕێكخراوە كوردییەكانی كوردیش كۆمینێتی و ماڵی كوردان لە تورۆنتۆ و ڤانكوڤەر  و هەموو ئەو كەسانەی بەنامە و ئیمزاكردنی پشتیوانی كەمپین و خۆپیشاندان ڕۆڵی كاریگەرییان بینی بۆ فشاری بەردەوامیان لەسەر وەزارەتی دەرەوەی كەنەدا و پوچەڵكردنی سیاسەتی ڕەگەزپەرستی ئەردۆغان لە هێرش و پەلاماری سەربازی دژی خەڵكی كورد لە ناوچەكانی ڕۆژئاوا و باكووری كوردستان و كوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی كورد .

PUKmedia عوسمان عەلی- كەنەدا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket