riklam

مەڵبەندی شنگال: جەژنی سەری ساڵی ئێزیدییەكان كۆتایی بە قۆناغی ئاوارەیی بهێنێت

ی.ن.ک‌‌ 09:55 PM - 2021-04-13
.

.

لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێكخستنی شنگالی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی هاتنی جەژنی سەری ساڵی ئێزیدییەكان پەیامێك بڵاو ك خواست كە ئەم جەژنە دەروازەیەك بێت بۆ كۆتایی هێنان بە قۆناغی ئاوارەیی.

داود جندی ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێكخستنی شنگالی (ی.ن.ك) لە پەیامەكەیدا ڕایگەیاند، بەبۆنەی هاتنی جەژنی سەری ساڵی ئێزیدییەكان "چوارشەممەی سەری ساڵ" گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم ئێزیدییەكانی عێراق و جیهان دەكەین بە تایبەت خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و قوربانیان.

هەروەها وتی، لەم جەژنەدا هیوای ژیانێكی خۆش و ئازاد بۆ گەڵەكەمان دەكەین و ئاشتی و پێكەوەژیان لە دەڤەرەكەمان سەربگرێت.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سەركردایەتی (ی.ن.ك) وتی، هیوا لە خوای گەورە و میهرەبان دەكەین ئەم جەژنە دەروازەیەك بێت بۆ گەڕانەوەی خەڵكی ئێمە بۆ ئەرد و ناوچەكانی خۆیان و كۆتایی بە قۆناغی ئاوارەیی بێنن.

سبەی چوار شەممە ڕێكەوتی 14ی نیسانی 2021، جەژنی سەری ساڵی گەڵی ئێزیدی یە لەسەرانسەری هەرێمی كوردستان وعێراق وجیهان.

PUKmedia  نووسینگەی ڕاگەیاندنی لێپرسراوی مەڵبەندی شنگالی (ی.ن.ك)

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket