riklam

بافڵ تاڵەبانی بۆ ئێزیدییەكان: پاڵپشت و هاوكارتانم

ی.ن.ک‌‌ 09:43 PM - 2021-04-13
.

.

بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزیدییەوە بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی خوشك و برایانی ئێزیدی دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزیدییەوە پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی خوشك و برایانی ئێزیدی لە كوردستان و جیهان دەكەم و هیوادارم جەژنێكی پڕ خۆشی و كامەرانیتان هەبێت.

كوردانی ئێزیدی پێكهاتەیەكی گرنگ و كاریگەری كوردستانن و وڵاتەكانمان بە ئەوانەوە جوانتر و فرەڕەنگترە.

ئێمە ئازار و نەهامەتییەكانی خوشك و برایانی ئێزدیمان لەیاد نەكردووە، دەزانین لە رابردوودا زوڵم و ستەمێكی زۆریان بەرامبەر كراوە و قوربانی زۆریان داوە. بۆیە بە ئەركی خۆمان دەزانین هەموو هەوڵەكانمان لە پێناو دابینكردنی ژیانێكی شایستە و خۆشگوزەران بۆ خوشك و برا ئێزیدییەكانمان چڕ بكەینەوە و هەنگاوی جدی بنێین بۆ گەڕانەوەی ئەو ئازیزانەمان كە تاوەكو ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

دەمەوێت بەڵێنی خۆم بۆ سەرجەم خوشك و برایانی ئێزیدی دووپات بكەمەوە كە خۆم بە پاڵپشت و هاوكاری ئێوە دەزانم و پشتیگیری داوا ڕەواكانتان دەكەم. جارێكی تر پیرۆزبایی ئەم جەژنەتان لێدەكەم و هیوادارم كاتێكی خۆش و ئارام بەسەربەرن.


بافڵ تاڵەبانی
هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket