riklam

لاهور شێخ جەنگی: چوارشەممەی سۆر ببێتە ئارامی بۆ هەموان

ی.ن.ک‌‌ 08:30 PM - 2021-04-13
.

.

بە بۆنەی جەژنی سەری ساڵی نوێی ئێزدییەكان (چوارشەممەی سۆر)ەوە لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی نوێی ئێزدییەكان (چوارشەممەی سۆر)، جوانترین پیرۆزبایی لە تەواوی خوشك و برا ئێزدییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم. هیوادارم ئەم جەژنە كە لەناوەراستی بەهار و نوێبونەوە دایە و لای ئیزدییەكان بە بوكی ساڵ ناسراوە، ببێتە مایەی ئاشتیی و ئارامی بۆ هەموان، جەژنی بەهێزكردنی پەیوەندی پێكەوە ژیان و تەبایی نێوان پێكهاتە و ئایینەكان بێت، پەروەردگار خێر و خۆشی رۆشنایی زیاتر بخاتە سەرزەوی و دڵەكان پاكبكاتەوە و رۆحەكان ئاسودەبكات. لە یەزدانی مەزن داواكارم نزا و رۆژوی خوشك و برایانی ئێزدی قبوڵبكات و رۆژانی جەژنیش بە خێر و خۆشی و ئاشتی و خۆشەویستی بەرێبكەن.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket