riklam

یاساییەک: مەرسومی سەرۆك كۆمار پرسی هەڵوەشاندنەوەی نوێنەرانی یەكلایی كردۆتەوە

عیراق 07:39 PM - 2021-04-13
.

.

شارەزایەكی بواری یاسایی، ئەمڕۆ سێشەممە 13ی نیسانی 2021 لەبارەی مەرسومەكەی سەرۆك كۆمار سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە 10ی تشرینی یەكەمی داهاتوودا، جەختیكردەوە كە بەپێی مەرسومەكە پرسی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆتە پرسێكی یەكلایكردەوە.

جەمال ئەلئەسەدی، شارەزای بواری یاسایی لەمیانی لێدوانێكی تایبەتدا بۆ PUKmedia راشیگەیاند: هاوكات لەگەڵ دەركردنی مەرسومە كۆمارییەكەدا،پرسی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران پرسێكی یەكلایی كەرەوە دەبێت.

راشیگەیاند: پێویستە ئەنجومەنی نوێنەران لەرۆژی 7/10/2021دا خۆی هەڵبوەشێنێتەوە، چونكە چارەسەرەكە گرێبەستێكی مەرجدارەو پاشەكشەكردنرەتدەكاتەوە، سەرۆك كۆماریش لەمەرسومەكەیدا وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەسەند كردووە.

د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، دوێنێ‌ دووشەممە 12ی نیسانی 2021، مەرسومی كۆماری تایبەت بەئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی ئیمزاكرد كە لە رۆژی ١٠ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت.

سەرۆك كۆماری عیراق جەختیكردەوە هەڵبژاردنی داهاتوو وێستەگەیەكی گرنگ و جیاكەرەوەیەو بەكۆڵەكەی قۆناغی داهاتووی عیراق دادەنرێت، بۆیە پێویستە رەنگدانەوەی خواستی گەل بێت بۆ چاكسازی و راستكردنەوەی رێڕەوی حوكمڕانی، بۆیە زامنكردنی مافی دەنگدەران لە دیاریكردنی نوێنەرەكانیان دوور لە گوشار و دزینی دەنگەكانیان كارێكی هەرە لە پێش و سەرەكییە بەئاڕاستەی كۆتاییهاتنی قەیرانە كەڵەكەبووەكانی رابردوو و چارەسەری كێشەكانی بژێوی ژیان و گوزەرانی خەڵك.

هەروەها سەرۆك كۆمار دووپاتیكردەوە كە دوای دەرچوونی ئەم مەرسومە لایەنە پەیوەندیدارەكان پێویستە پابەندبن بە زەمینە خۆشكردن لەبەردەم هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد لە تەواوی قۆناغە جیاوازەكاندا، بەجۆرێك كە دوور بێت لەهەر گومان و نیگەرانییەك كە لە رابردوودا هۆكاری سەرەكی بووە بۆ ناڕەزایەتی بەشێكی بەرفراوانی خەڵك لە هەڵبژاردنەكان.


PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket