riklam

عیراق.. هۆشداریی لەداڕمانی سیستمی تەندروستی دەدرێت

عیراق 07:02 PM - 2021-04-13
.

.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی فیدڕاڵی، ئەمڕۆ سێشەممە 13ی نیسانی 2021 هۆشداریدا لەوەی بەردەوامبوونی بەهەند وەرنەگرتنی رێنماییە خۆپارێزەكان و گوێنەدان بەبڕیارەكانی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانیی.

وەزارەتی تەندروستی لەڕاگەیەنراوێكدا بڵاویشی كردەوە: وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی فیدڕاڵی وێرای پیرۆزبایكردن لەگەلی عیراق بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز، داواش لەهاووڵاتیان دەكات سوود لەم مانگە پیرۆزەو بەها مرۆڤایەتیی و روحییەكانی وەربگرن و پابەند بن بە رێكارو رێنماییەكانی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانیی و سەرجەم دامودەزگا تەندروستییە رەسمییەكان و رێگریكردن لەبڵاوبوونەوەی پەتاكە، كە لەم رۆژانەی دواییدا دۆخی پەتاكە پەرەسەندنی مەترسیداری بەخۆوە بینیوەو ژمارەی توشبوون بەرێژەیەكی بەرچاو رووی لەبەرزبوونەوە كردووە.

لەڕاگەیەنراوەكەدا هاتووشە: لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتاكەوە، هەفتەی رابردوودا بەهەفتەیەك دادەنرێت كە بەرزترین ژمارەی توشبوون تێدا تۆماركراو ژمارەی توشبوون گەیشتە 51هەزارو 387 كەس و 250 كەسیش گیانیان لەدەستدا، هۆكاری راستەوخۆش  بەردەوامی ئەو كۆبوونەوە و قەرەباڵغییانە كە هاووڵاتیان لەشوێنە گشتی و تایبەتەكان دروستیان كردووە، هەروەها پابەندنەبوون بە بەستنی دەمام.

بەگوێرەی راگەیەنراوەكە، بەهەند وەرنەگرتنی بەردەوامی رێكارە خۆپارێزییەكان و گوێنەدان بەبڕیارەكانی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانیی و ئامارە دووبارەكانی وەزارەتی تەندروستی، هۆكار بوون بۆ ئەوەی حاڵەتەكانی توشبوون و گیانلەدەستدان بەڤایرۆسەكە بەردەوام بێت و ببێتە هەڕەشە لەسەر سیستمی تەندروستی نیشتمانیی، ژمارەی توشبوون بەشێوەیەك بەرزبێتەوە كە لەسەرووی توانای وەرگرتن و مامەڵەكردنی دامودەزگاكانی تەندروستییەكاندا بێت.

لەراگەیەنراوەكەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووشە: سەرجەم شارەزایانی بواری تەندروستی گشتی و لێكۆڵینەوە زانستییە سەنگینەكان جەختیان لەسەر ئەوە كردۆتەوە كەتاكە رێگا بۆ زاڵبوون بەسەر پەتاكەو گەڕانەوەی ژیان بۆ دۆخی سروشتی، پێویستە بەشێكی زۆری هاووڵاتی ڤاكسینەكە وەربگرن و بەشێوەیەك نزیكەی لە 70%-80%ی كۆمەڵگە بەرگری لەدژی ڤایرۆسی كۆرۆنا پەیدا بكەن، هاوكات وەزارەتی تەندروستی جەختیش لەبوونی هەموو جۆرە ڤاكسینێك لەدامەزراوە تەندروستییەكان دەكاتەوە كە بۆ هاووڵاتیانیان دابین كردووە، هەموو ڤاكسینەكان لەجۆری كاریگەرن و جێی دڵنیایین و لەلایەن دەزگا ناسراوە زانستییەكانی جیهان و رێكخراوی تەندروستی جیهانییەوە پیشتی پشتی پێبەستراوە، وەزارەتی تەندروستی داوا لەهاووڵاتیان دەكات پەلە بكەن لەوەرگرتنی ڤاكسین، ژمارەیەك مەڵبەندی تەندروستی بۆ ئەو مەبەستە دەستنیشان كراون و ڤاكسینەكەش لەسەرجەم نەخۆشخانەو مەڵبەندە تەندروستییەكاندا دابین كراوە.

هاوكات راگەیەنراوەكە جەختیش دەكاتەوە لەرۆڵی گرنگی دەزگاكانی راگەیاندن و دامەزراوە حكومی و ناحكومییەكان و كەرتی تایبەت تاوەكو هەوڵی زیاتربخەنە گەڕ بۆ هاندانی هاووڵاتیان بەمەبەستی پابەندبوون بە رێكارە خۆپارێزەكان و سەردانیكردنی دامەزراوە تەندروستییەكان بۆ وەرگرتنی ڤاكسین.


PUKmedia راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket