riklam

ئه‌مریكا.. كوشتنی گه‌نجێكی ڕه‌شپێست ناڕه‌زایه‌تی لێده‌كه‌وێته‌وه‌

جیهان 06:15 PM - 2021-04-13
.

.

به‌ھۆی كوشتنی گه‌نجێكی ڕه‌شپێست، له‌ ویلاتی مینیسۆتای ئه‌مریكا، پێكدادانی توند له‌ نێوان خۆپیشانده‌ران و پۆلیس ڕوویدا، ڕووداوه‌كه‌ش ھاوشێوه‌ی كوشتنی "جۆرج فلۆید"ه‌، كه‌ ساڵی رابردوو له‌ ھه‌مان ویلایه‌ت له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ كوژرا.

سه‌ره‌تای ئه‌م ھه‌فته‌یه‌ له‌ شاری میناپۆلیس، كه‌ گه‌وره‌ترین شاره‌ له‌ ویلایه‌تی مینیسۆتای ئه‌مریكا، گه‌نجێكی ره‌شپێستی ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ به‌ ته‌قه‌ی پۆلیسی ھاتوچۆی ئه‌و شاره‌ كوژرا، كوشتنی ئه‌و گه‌نجه‌ ناڕه‌زایه‌تی فراوانی لێكه‌وته‌وه‌، ماوه‌ی دوو ڕۆژه‌ له‌ شاره‌كه‌ خۆپیشاندان به‌رێوه‌ده‌چێت و پێكدادانی توندیش له‌ نێوان ھێزه‌كانی پۆلیس و خۆپیشانده‌ران روویدا و پۆلیس گازی فرمێسكڕێژی به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران به‌كارھێنا.

ئه‌و گه‌نجه‌ ڕه‌شپێسته‌ به‌ھۆی سه‌رپێچی ھاتوچۆوه‌ ده‌ستگیركراوه‌، دواتر به‌ ته‌قه‌ی پۆلیسی ھاتوچۆ كورژاوه‌، ڕووداوی كوشتنی ئه‌م گه‌نجه‌ ھاوشێوه‌ی كوشتنه‌كه‌ی "جۆرج فلۆید"ه‌، كه‌ ساڵی ڕابردوو له‌ ھه‌مان ویلایه‌ت كوژرا، باس له‌وه‌ش ده‌كرێت، شوێنی كوشتنی ئه‌م گه‌نجه‌ ته‌نھا ١٦ كیلۆمه‌تر له‌ شوێنی كوشتنی "جۆرج فلۆید"ه‌ دووره‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket