قەرەبوکردنەوەی كەسوكاری ئەنفالكراوەكان ئەرکی حکومەتی عیراقە
جینۆساید 05:44 PM - 2021-04-13.
لەگەڵ نزیکبونەوەی یادی ئەنفالکردنی خەڵکی کوردستان ئەندامێكی پەرلەمان رایدەگەیەنێت بەهۆی گەورەیی كارەساتی ئەنفال و زۆری زەرەرو زیانەكانی پێویستە حكومەتی عیراقی قەرەبوی ماددی و مەعنەوی كەسوكاری ئەو كارەساتە بكاتەوە، ئاماژەبەوەشدەكات بۆ جێبەجێكردنی ئەو خواستە پێویستە حكومەتی هەرێم لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ تەئكید لەسەر ئەو پرسە بكاتەوە.
عەبدولناسر ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە لیژنەی ناوچەكوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارە هەرێم بە PUKmedia ی راگەیاند: لە یادی كارەساتی ئەنفال كە ساڵانە لە 14/4 دەكرێتەوە، لەكاتی ئێستا زۆربەی كەسوكاری ئەنفالكراوەكان لەبارودۆخی خراپدا دەژین و ناوچەكانیان پێویستی بە ئاوڕلێدانەوە و گەیاندنی خزمەتگوزاری زیاتر هەیە .
راشیگەیاند: کۆبونەوەی سبەی پەرلەمان١٤/٤/٢٠٢١ تایبەت دەبێت بەو یادە، تێیدا گفتوگۆ لەبارەیکێشەوگرفتەکانی خەڵکی سنوری گەرمیان و چەمچەماڵ دەکرێت.
وتیشی: بەهۆی ئەوەی كارەساتەكە لەسەردەستی حكومەتی عیراقی ئەو كاتە ئەنجامداوە، پێویستە حكومەتی ئێستای عیراق داوای لێبوردن بكات و قەرەبوی ماددی و مەعنەوی كەسوكاری ئەنفالكراوەكان بكەنەوە، بەڵام دوای سی و سێ ساڵ لەلایەن بەغداوە تاكو ئیستا هیچ قەرەبویەك نەكراونەتەوە.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشكرد بۆ جێبەجێكردنی ئەو خواستە پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان لەچوارچێوەی ئەو گفتوگۆیانە لە گەڵ حكومەتی عیراقی ئەنجامی دەدات تەئكید لەسەر ئەو پرسە گرنگە بكرێتەوە و هەنگاوەكانی قەرەبوكردنەوەی ماددی و مەعنەوی كەسوكاری ئەنفالكراوكان جێبەجێ بكرێت.
PUKmedia تەها عەبدوڵڵا/هەولێر
هەواڵی زیاتر
-
وتهبێژی كۆمسیۆن: بنكهی دهنگدان بۆ نهخۆش وزیندانیان دهكهینهوه
01:36 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكهی نێودهوڵهتی لهسهر خراپی ئازادی لهههرێم بڵاودهكرێتهوه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئهمریكا: ئازادی رۆژنامهنوسی و مافی مرۆڤ لهههرێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی ههولێر گهنجێك دهكوژێت و بنهماڵهكهی داوای روونكردنهوه دهكهن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24 -
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24