riklam

كه‌شتی ئالان كوردی ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كاته‌وه‌

جیهان 04:34 PM - 2021-04-13
.

.

دوای شه‌ش مانگ له‌ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئیتاڵیاوه‌، كه‌شتی ئالان كوردی كه‌ ئه‌ركی رزگاركردنی په‌نابه‌رانی ناو ده‌ریایه‌، ده‌چێته‌وه‌ ناو ده‌ریا ‌و چالاكییه‌كانی ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

پێشتر حكومه‌تی رۆما به‌ پاساوی پێشێلكاری، كه‌ ره‌نگه‌ ژیانی ستاف ‌و په‌نابه‌رانی كه‌شتییه‌كه‌ بخاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌، ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌شتی ئالان كوردی-دا گرت.

رێكخراوی سی ئای، كارپێكه‌ری كه‌شتییه‌كه‌ رایگه‌یاند: دوای شه‌ش مانگ له‌ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیتاڵیاوه‌، دادگای دوورگه‌ی سردینیا رێگه‌یدا به‌ كه‌شتی ئالان كوردی بچێته‌وه‌ ناو ده‌ریا ‌و به‌ مه‌به‌ستی چاكسازی له‌ كه‌شتییه‌كه‌دا، به‌ره‌و ئیسپانیا كه‌وتۆته‌ڕێ.

مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو، هێزه‌ ئێشكگری كه‌ناراوه‌كانی ئیتاڵیا، ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر كه‌شتیی ئالان كوردی-دا، كه‌ سه‌رقاڵی رزگاركردنی په‌نابه‌ران بوو.

مانگی ئایاری ساڵی رابردووش، له‌ به‌نده‌ری پالێرمۆ له‌ دوورگه‌ی سیسیلی، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیتاڵیا كه‌شتی ئالان كوردی-یان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد ‌و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا، كه‌ بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌شتییه‌كه‌ له‌بار نییه‌ بۆ ناو ده‌ریا ‌و پێویسته‌ چه‌ند چاكسازییه‌كی تێدا بكرێت.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket