riklam

جه‌خت له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كه‌ركوك كرایه‌وه‌ به‌پێی ده‌ستور

عیراق 02:29 PM - 2021-04-13
.

.

د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 13-4-2021، له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیكرد له‌ حه‌سه‌ن تۆران، سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی و سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ئه‌منی و خزمه‌تگوزاری شاری كه‌ركوك و ئه‌و كێشانه‌ی رووبه‌ڕووی دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌بێته‌وه‌ و پێویستی به‌هێزكردنی ئاسایش و ئارامی كه‌ركوك و پێكه‌وه‌ژیانی نێوان پێكهاته‌كانی گفتوگۆی له‌باره‌وه‌كرا.

له‌ دیداره‌كه‌دا جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌گرنگی به‌هێزكردن و پاراستنی پێكه‌وه‌ژیانی نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی شاری كه‌ركوك به‌ گوێره‌ی ده‌ستوور و پشتیوانیكردن له‌ دیالۆگی نێوان پێكهاته‌كان و خستنه‌گه‌ڕی هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ باشتركردنی دۆخ و گوزه‌رانی خه‌ڵكی شاره‌كه‌ و تێپه‌ڕاندنی مه‌ینه‌تی و ئاسته‌نگه‌كان دوور له‌ په‌راوێزخستن و جیاكاری و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌خواستی خه‌ڵكی ره‌سه‌نی شاری كه‌ركوك.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار به‌گرنگییه‌وه‌ باسی له‌ پێویستی كۆتایهێنان به‌ كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ینه‌تی كه‌ركوكییه‌كان كرد، ھاوكات رایگه‌یاند كه‌ركوك شارێكی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ سه‌رچاوه‌ی سروشتی و مرۆیی، بۆیه‌ گرنگه‌ گشت سه‌رچاوه‌ و تواناكان به‌ ئاڕاسته‌ی خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی ره‌سه‌نی كه‌ركوك بێت، ھه‌روه‌ھا جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌ پێویستی به‌هێزكردنی ئاسایش و سه‌لامه‌تی ھاووڵاتیانی كه‌ركوك و رێگریكردن له‌ تیرۆریستان و ھه‌موو ئه‌وانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئارامی شاره‌كه‌.

له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رھه‌م پیرۆزبایی له‌ حه‌سه‌ن تۆران كرد به‌ به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌ سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ ئه‌ركه‌كه‌ی بۆ خواست، له‌به‌رامبه‌ردا حه‌سه‌ن تۆران سوپاسی سه‌رۆك كۆمار كرد، ھه‌روه‌ھا پشتیوانی سه‌رۆك كۆماری بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و چه‌سپاندنی پێكه‌وه‌ژیان له‌ كه‌ركوك به‌رزنرخاند.

PUKmedia

 

172925946_3801510299962031_7800057676226035678_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket