riklam

هه‌رێم و عیراق ئاماده‌كاری بۆ رێككه‌وتنی بازرگانی ده‌كه‌ن

ئابوری 01:22 PM - 2021-04-13
.

.

بریكاری وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌پێناو باشتركردنی ره‌وشی كارگه‌كانی هه‌رێم و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق  كار بۆ رێكه‌وتنێكی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندار ده‌كرێت.  

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌ ئیمزاكردنی رێكه‌وتنێكی له‌و جۆره‌ چه‌ندین ئاسته‌نگ وكێشه‌ له‌به‌رده‌م سه‌رمایه‌دار و بازرگانی كوردستان له‌بواری لێخۆشبوونی گومرگی و مۆڵه‌تی كارگه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بێت.

عه‌لی عوسمان بریكاری وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌پێناو په‌ره‌پێدانی كارگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كار ئاسانی بۆ سه‌رمایه‌دارو بازرگانان و ئه‌و ئه‌و گرفت و ئاسته‌نگانه‌ی له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌و بواره‌ هه‌یه‌، له‌كاتی ئێستادا ئاماده‌كاری كراوه‌ بۆ ئیمزاكردنی رێككه‌وتنێكی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌یوه‌نداری حكومه‌تی هه‌رێم و عیراقی فیدراڵ.

وتیشی: ئه‌و رێككه‌وتنه‌ كاریگه‌ری باشی ده‌بێت له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌ی  لێخۆشبوونی گومرگی و مۆڵه‌تی كارگه‌كان، هه‌روه‌ها  به‌شداری  پێكردنی كارمه‌ندانی  هه‌رێم له‌و خول و كۆنفرانسانه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراق له‌ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ له‌بواری كارگه‌كان ئه‌نجامده‌درێت، كه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ پێشتر چه‌ند خاڵێك بوون ببونه‌ گرفت له‌به‌رده‌م بازرگاكان و سه‌رمایه‌دارانی هه‌رێمی كوردستان.

ئاماژه‌ی به‌بۆئه‌شكرد: هه‌ر بۆ باشتركردنی ره‌وشی كارگه‌كان و كار ئاسانی بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ كارگه‌ دابمه‌زرێنن، هه‌وڵده‌ده‌ین له‌رووی یاساییه‌وه‌ له‌په‌رله‌مان هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ رێكبخرێته‌وه‌، كه‌په‌یوه‌ندی به‌و بوارانه‌وه‌ هه‌یه‌.

PUKmedia ته‌ها عه‌بدوڵڵا / هه‌ولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket