riklam

ئابوریناسێك هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئاشكرا دەكات

ئابوری 01:12 PM - 2021-04-13
.

.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی گەیشتە 148 هەزار و 350 دیناری عیراقی، ئابوری ناسێكیش هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئاشكرا دەكات و دەشڵێت، پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی دۆلار دەكەین.

لەوبارەیەوە د. خالید حەیدەر ئابوریناس و مامۆستای زانكۆی سلێمانی لە بارەی بەرز بوونەوەی خێرای نرخی دۆلار بۆ PUKmedia وتی: چەند هۆكارێك هەیە بۆ بەرزبوونەوەو جێگیر نەبوونی نرخی دۆلار لەعیراق بەگشتی، هاوكات سیاسەتیش كاریگەرییەكی زۆری لەسەر نرخی دراوەكان و ئابوری عیراق هەیە.

راشیگەیاند: خواستی بانكی مەركەزی لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارو وتەی لێپرسراوانی حكومی و پەرلەمانتاران و هاتنی مانگی رەمەزان و زۆربوونی خواستی هاووڵاتیان بۆ كڕینی شتومەك و خواردەمەنی و چوونە دەرەوەی بڕێكی زۆر دۆلار بۆ مەبەستی هاوردەكردنی شتومەك لە گرنگترین هۆكارەكانن بۆ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە ئێستادا.

ئەو ئابوریناسە ئەوەشی نەشاردەوە كە پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی دۆلار دەكات بە رێژەی 2 تا 7 هەزار دیناری دیكە، بەپێی ئەو پێشبینییەش نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی دەگاتە 150 بۆ 155 هەزار دیناری عیراقی.  

ئەمە لە كاتێكدایە بەیانی ئەمڕۆ 13-4-2021، نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی گەیشتە 148 هەزار و 100 دینار و دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆش زیاتر بەرزبووەوە بۆ 148 هەزار و 350 دیناری عیراقی.

PUKmedia ژینەر محەمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket