riklam

نرخی دۆلار زیاتر به‌رزده‌بێته‌وه‌

ئابوری 10:05 AM - 2021-04-13
.

.

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 13-4-2021، نرخی دۆلار به‌رز بووه‌وه‌و له‌ئێستاشدا هه‌ر 100 دۆلارێكی ئه‌مریكی له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ 148هه‌زارو 100 دیناری عیراقی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌ شوان هادی خاوه‌نی نووسینگه‌ی یۆرۆ له‌ بازاڕی دۆلاره‌كه‌ی سلێمانی تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ ئێستادا به‌های 100 دۆلاری ئه‌مریكی له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان 148 هه‌زار و 100 دیناره‌و به‌های یۆرۆ 175 هه‌زار 500 دینار، هه‌روه‌ها به‌های پاوه‌ند 202 هه‌زار و 750 دینار و لیره‌ی توركی 18 هه‌زار و 250 دینار و تمه‌نی ئێرانیش به‌ 6 هه‌زار دیناره‌.

نرخی دۆلارو دراوه‌كانی دیكه‌ به‌رامبه‌ر به‌ دیناری عیراقی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی خێرادایه‌، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئه‌مریكی 148هه‌زار و 100 دینار.

ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ نرخی دراوه‌كان به‌گشتی و دۆلار به‌ تایبه‌تی له‌ بازاڕه‌كانی عیراق و هه‌رێم جێگیر نییه‌و له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌، هۆكاره‌كه‌شی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كۆرتهێنانی بودجه‌ی ساڵی 2021 ی عیراق ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌.

PUKmedia  ژینه‌ر محه‌مه‌د

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket