riklam

سه‌ركرده‌ی وڵاتان پیرۆزبایی له‌سه‌رۆك كۆمار ده‌كه‌ن

عیراق 09:33 AM - 2021-04-13
.

.

به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی وڵاتان پیرۆزباییان له‌ یه‌كتركرد

د. به‌رھه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌ رێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی و به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ شا عه‌بدوڵای دووه‌م پادشای ئوردن و عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆك كۆماری میسری و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆك كۆماری توركیا و شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئالسانی میری ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر و به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سوریا و شێخ نه‌واف ئه‌حمه‌د جابر سه‌باح، میری ده‌وڵه‌تی كوه‌یت پیرۆزباییان له‌یه‌كتر كرد.

له‌میانی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنیانه‌دا سه‌رۆك كۆمار هیوای خواست كه‌ ناوچه‌كه‌ و سه‌رجه‌م گه‌لانی ناوچه‌كه‌ ھه‌میشه‌ به‌ ئاشتی و ئاسایش و خۆشگوزه‌رانی شاد بن، ھه‌روه‌ھا ئومێده‌وار بوو كۆتایی به‌ ئاسته‌نگ و ئاڵنگارییه‌كان بێت له‌ رێگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و ھاریكاری هاوبه‌ش، به‌ تایبه‌ت رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا.

لای خۆیانه‌وه‌ پادشا و ئه‌میر و سه‌ركرده‌ی وڵاتان پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك به‌رهه‌م كرد به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، ھاوكات هیوای ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی و پێشكه‌وتنیان بۆ گه‌لی عێراق خواست.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket