riklam

ئەمڕۆ لە مێژوودا

جیهان 09:06 AM - 2021-04-13
.

.

رووداوەكان:

1204: هەڵمەتی چوارەمی خاچپەرستان بۆ سەر قوستەنتینیە.

1250: میسرییەكان لە فارسكور هەرەسیان هێنا بە خاچ پەرستەكان لە هەڵمەتی حەوتەمیاندا، و لویسی نۆهەم مەلیكی فەرەنسە بەدیلگیرا.

1635: لەسێدارەدانی ئەمیری لوبنانی فەخرەدینی دووەم لە ئەستانە دوای ئەوەی ئۆتۆنۆمییەكی دروستكرد درێژدەبوویەوە لە (یافا) وە بۆ (تەرابلوس)، كە بووەی هۆی ئەوەی دەوڵەتی عوسمانی دژایەتی بكات و زاڵ بێت بەسەریدا و لەسێدارەی بدات.

1746: سێیەم سەركۆماری ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا (تۆماس جیفرسۆن) لەشاری كۆڵۆنیا نزیك (شارلۆر تزمیك)ی ئۆستانی ولایەتی (فیرجینیا) لەدایك بووە و (8)ساڵ حوكمڕان بووە، لەتەمەنی (86)ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە.

1772: راكردنی عەلی بەگی گەورە لە میسرەوە بۆ شام، دوای شكستی بزووتنەوەكەی لە دەرچوون لە دەوڵەتی عوسمانی كە میر سەر بەو بوو.

1816: پاشا كۆرە قەڵای (نەڵۆس)ی ڕوخاند، زۆربەی دانیشتوانەكەشی كوشت.

1860: لەدایك بوونی ڕۆشنبیر و ڕووناكبیر و هونەرمەندی بەناوبانگی جیهانی (جیمس ئینۆر).

1909: چەند یەكەیەكی سوپای عوسمانی سەر بە كۆمەڵەی ئیتیحاد و تەرەقی دژ بە سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم یاخیبوون كە بە لابردنی كۆتایی هات لە 27 ئەبریل.

1950: مۆركردنی (رێكەوتننامەی بەرگریكردنی هاوبەش و هاوكاری ئابوری) لە نێوان وڵاتانی ئەندامی رێكخراوی كۆمكاری عەرەبی.

1966: كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی هەلیكۆبتەر كە سەرۆكی ئەوكاتەی عیراق (عەبدولسەلام عارف)ی هەڵگرتبوو كە بووە هۆی مردنی لە بارودۆخێكی تەمومژاویدا و ئەوەش لە كاتی فڕینیدا لە نێوان قورنە و بەسرەدا.

1975: روودانی رووداوی (عین الرمانە) كە بوو بە سەرەتای خاڵی دەستپێكردنی جەنگی ناوخۆی لوبنان.

1990: هەڵبژاردنی یاسادانانی پێش وەخت لە ئیتالیا كە بووە هۆی بردنەوەی حیزبەكەی (سلفیۆ برلسكۆنی) بە زۆرینەی كورسیەكانی هەردوو ئەنجومەنی پیران و نوێنەران.

1994: تا 14/4 فڕۆكەكانی ئێران گوندەكانی دەوروبەری شاری سلێمانی بۆمباران كرد گوایە بنكەكانی دیموكراتی ئێرانی لێیە، 1 كەس كوژرا و 4 كەس بریندار بوون.

1995: بە هۆی راگەیاندنی پەرلەمانی كورد لە هەندەران، واشنتۆن ناڕەزایی خۆی بەرامبەر هۆڵەندە دەربڕی كە لە خاكی ئەودا راگەیەنراوە.

2003: هەندێ لەهێزەكانی پێشمەرگە چوونە ناوچەكانی دەوروبەری شاری تكریت.

2004: تێكشكانی كۆپتەرێكی ئەمریكی لە فەلوجە.

2010: بە ئامادەبوونی د.بەرهەم سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی عیراق، روفاتی پیرۆزی 106 ئەنفالكراوی كوردستان كە 104 یان منداڵ و 2 یان ئافرەت بوون لە دوبز، لە چەمچەماڵ بەخاك سپێردران.

2011: سەرۆكی گشتی لە میسری بڕیاری بەندكردنی سەرۆكی پێشوو (محەمەد حوسنی موبارك) و هەردوو كوڕەكەی (عەلا) و(جەمال)ی دەركرد بۆ ماوەی پانزە رۆژ بۆ لێكۆڵینەوە ئەوەش بەهۆی هاندان بۆ كوشتنی خۆپیشاندەران.

 

لەدایكبوون:

1153: موزەفەرەدین كوكبوری ( سوڵتان مەزەفەری هەولێر)، ئەمیری ئەریبل و یەكێكە لە گەورە سەركردەكان كە بەشداریان كرد لە گەڵ سەلاحەدینی ئەیوبی دژ بە خاچ پەرستەكان.

1519: كاترین دی میدیچی، ژنی هنری دووەم، مەلیكی فەرەنسە.

1732: فریدریك نورس، سەرەك وەزیرانی شانشینی یەكگرتوو.

1743: تۆماس جیفرسۆن، سێهەم سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان.

1769: تۆماس لورنس، نیگاركێشی ئینگلیزی.

1885: جۆرج لوكاتش، فەیلەسوفی هەنگاری.

1906: سامۆئیل بیكیت، نوسەری ئیرلەندی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی 1969ز.

1938: فریال كەریم، ژنە ئەكتەری لوبنانی.

1939: شیموس هینی، شاعیری ئیرلەندەی باكوور و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی 1995ز.

1950: رون بیرلمان، ئەكتەری ئەمریكی.

1950: ویلیام سادلەر، ئەكتەری ئەمریكی.

1953: ئەحلام مستغانمی، ژنە نوسەری جەزائیری.

1956: لەتیفە مجرن، ژنە ئەكتەری بەحرەینی.

1960: رودی فۆلەر، یاریزان و راهێنەری تۆپی پێی ئەڵمانی.

1969: می سكاف، ژنە ئەكتەری سوری.

1978: كارلیس بویول، یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی.

 

وەفات:

685: یەزیدی كوڕی مەعاویە، خەلیفەی دووەمی خەلیفەكانی ئەمەوی.

814: كروم، خانی بولگاریا.

1517: تومان بای، سوڵتانی مەملوكی.

1635: ئەمیر فەخرەدینی دووەم، ئەمیری دورز لە (جبل لبنان).

1827: هیو كلابرتون، دۆزەرەوەی ئوسكوتلەندی.

1947: محەمەد سەبری ئەبو علم، پارێزەری میسری.

1966: عەبدولسەلام عارف، سەرۆكی عیراق.

1997: مستەفا ئەمین، رۆژنامەنوسی میسری.

1997: شێخ عەلی سوباح سالم سوباح، وەزیری بەرگری و وەزیری ناوخۆی پێشوی كوێت.

1999: فیلی شتون، سیاسەتمەداری ئەڵمانی.

 

جەژن و بۆنەكان:

یەكەمین رۆژ لە ساڵی لاوس و ساڵی تایلەندی و ساڵی كەمبۆدی.

 

PUKmedia  حسێن هەڵەبجەیی

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket