riklam

گەلەری زەڕەیەك خاكی وەتەن نادەم بەقەسری قەیسەری لە سلێمانی كرایەوە

ئەدەب وهونەر 11:44 PM - 2021-04-12
.

.

لەساڵرۆژی كۆچی دوایی روناكبیر و نوسەر و سیاسەتمەداری گەورەی كورد مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد، رێكخراوی ئیبراهیم ئەحمەد فاوندەیشن  بەسەرپەرشی  شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ، پرۆژەیەكی گەورەی نیشتمانیی لەناو هۆڵی خاك-دا كردۆتەوە. 

پرۆژەكە لەژێر پەیامی سەرەكی"زەڕەیەك خاكی وەتەن نادەم بەقەسری قەیسەری" كراوەتەوەو نمایشێكە بۆ نیشاندانی نمونەی خاكی ناوچە جیاوازەكانی هەر چوار پارچەی كوردستان وەك گوزارشتێك لە پیرۆزیی خاك و كاركردن و تێكۆشان و هەوڵەكانی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد بۆ خەبات كردن لەپێناو رزگاری كوردستاندا . 

لە پرۆژەكەدا خاكی زیاتر لە ٣٠٠ شوێنی هەر چوار پارچەی كوردستان كۆكراوەتەوە و خاك و خۆڵەكە لەشوێنی تایبەتی ئەو جێگایانەوە هێنراون كە ناویان لەسەر نوسراوە، هەریەكێكیان ڕەنگ و شێوە و بۆنی تایبەتی خۆی هەیە.

گەلەرییەكە رۆژانی هەفتە جگە ڕۆژانی شەممە و هەینی لەناو هۆڵی خاكدا لە سەعات ١٠ی بەیانی بۆ ٤ی یٔێوارە كراوەیە بەڕووی هەموواندا و هاووڵاتیان دەتوانی سەردانی بكەن و خۆڵی ناوچەكانی خۆشیان بەرن و پێشكەشی بكەن بۆ نمایشكردن.

 

PUKmedia ڤینۆس تۆفیق 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket