ئیدارەی گەرمیان چەند بڕیاڕێكی نوێی دەركرد
کوردستان 11:31 PM - 2021-04-12.
ژووری ئۆپراسیۆنەكانی ئیدارەی گەرمیان چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد.
بڕیارەكانی ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان بۆ روبەروبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا
رۆژی (٢٠٢١/٤/١٢) ژوری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان بۆ بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەسەرپەرشتی بەڕێز سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و ئامادەبونی ئەندامانی ژوور، كۆبونەوەیەكی تایبەتی ئەنجامدا، بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخەكە و گرتنەبەری رێكارە پێویستەكان بۆ خۆپارێزی لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا و چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ رێگریكردن لەزیاتر بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنوری ئیدارەی گەرمیان، لە كۆتایی كۆبونەوەكەشدا ئەم بڕیارانەی لای خوارەوە دران.
1. ژوری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان پابەندە بە جێبەجێكردنی ناوەڕۆكی بەیانی ژمارە (١٥)ی وەزارەتی ناوخۆ تایبەت بە رێكای نوێی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
2. پێویستە ھاوڵاتیان لەشوێنە گشتیەكاندا تەواو پابەندبن بە جێبەجێكردنی رێكارەكانی خۆپارێزی بە بەستی ماسك و دوركەوتنەوە لە قەرەباڵغی.
3. بازاڕ و مۆڵ و ماركێت و تەواوی شوێنكارەكان بە ھەموو پیشەكانەوە دەكرێنەوە و پێویستە رێكارەكانی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستیەكان جێبەجێ بكەن بۆ ئەو مەبەستە لیژنە ھاوبەشەكانی قایمقامیەتەكان چاودێری دەكەن و ھەر شوێنێكی كاركردن پابەند نەبێت دادەخرێت و بە غەرامەكردن سزادەدرێت.
4. سازدانی ئاھەنگ و دانانی پرسە و تەواوی بۆنە كۆمەڵایەتیەكان و بۆنەكانی تر بە قەدەغەكراوی دەمێننەوە.
5. راگرتنی ھەموو چالاكیەكی ھونەری و رۆشنبیری و زانستی لە ھۆڵ و دەرەوەی ھۆڵەكان.
6. مزگەوتەكان بە ڕووی موسڵماناندا كراوە دەبن بەڵام پێوستە نوێژخوێنان پابەندبن بە جێبەجێكردنی رێنماییەكان، بۆ یٔەو مەبەستە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی گەرمیان رێنمایی دەردەكات و لە رێگەی لیژنەوە چاودێری مزگەوتەكان دەكات.
7. كافتریا و چێشتخانە و خواردنگەكان كراوە دەبن بە جێبەجێكردنی رێكارەكانی خۆپارێزیی و رێنماییە تەندروستیەكان.
8. بەردەوامی قەدەغەی ھاتوچۆی ھاوڵاتیان و گەشتیارانی پارێزگاكانی عێراق بۆ ھەرێم لە رێگەی ئیدارەی گەرمیانەوە، جگە لە ئاژانس و رێكخراوەكانی سەربە (UN) و ئەو ھاوڵاتیانەی نیشتەجێی ھەرێمی كوردستانن، ئەوەش بەمەرجێك پشكنینی كۆرۆنایان بۆ ئەنجامدرابێت و ھەڵگری ڤایرۆسەكە نەبن.
9. بەپێی ئامارەكانی بەڕێوەبەریەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، رێژەی توشبوون بە كۆرۆنا لە ھەڵكشانی زۆردایە و رێژەی مردنیش بە كۆرۆنا لەچاو مانگی رابردوو، چەند ھێندە زیادی كردووە، بۆیە داوا لە ھاوڵاتیانی خۆشەویست دەكەین لەپێناو سەلامەتی خۆیان و دەوروبەریان رێنماییەكانی تەندروستی جێبەجێ بكەن و سەردانی ئەو سەنتەرانە بكەن تەندروستی گەرمیان بۆ كوتانی ڤاكسینی كۆرۆنا لە شار و شارۆچكەكان دەستنیشانی كردووە.
PUKmedia ئیدارەی گەرمیان
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وتهبێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25