riklam

شارەزایەكی ئابووری:یەدەگی بانكی ناوەندی پەیوەندی بە بەهای دینارەوە نییە

ئابوری 10:49 PM - 2021-04-12
.

.

شارەزای بواری ئابووری جەختیكردەوە كە بەرزبوونەوەی یەدەكی دراوی بیانی لەبانكی ناوەندی عیراق نەپەیوەندی بە سیاسەتی چاكسازییەوە هەیە كە حكومەتی فیدڕاڵی پێی هەڵدەسێت نە بەدابەزینی نرخی دیناری عیراقەوە هەیە بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی.

هومام شەماع، شارەزای بواری ئابووری بۆ PUKmedia رایگەیاند: ئەو بەرزبوونەوەیەی لەیەدەگی بانكی ناوەندیدا بەدەستهاتووەو مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی فیدراڵ رایگەیاندوە، هۆكارەكەی بۆ ئەو شپرزەبوونەی بازاڕ دەگەڕێتەوە كە لەدەرئەنجامی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارو دابەزینی نرخی دینارەوە دروستبووە، لەلایەك وایكردووە كڕینی دۆلار لەبازاڕ لە ڕێگەی بۆرسەی بانكی ناوەندییەوە بوەستێت، لەلایەكی ترەوە، داهاتی حكومەت لەئەنجامی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە زیادیكردووەو بەوەش یەدەكی دراوی بیانی لەبانكی ناوەندی عیراق بەرزكردۆتەوە.

شەماع راشیگەیاند: یەدەگی بانكی ناوەندی بۆ دەستەبەركردنی دراوی بیانییە تاوەكو عیراق بتوانێت شتومەك و پێداویستییەكانی لەدەرەوە هاوردە بكات و متمانەی جیهانیش بەبانكی ناوەندی بەدەست بهێنێت، جەختیشی كردەوە كە قەبارەی یەدەكی دراوی بانكی ناوەندی بێ‌ سنوورەو لەئاستی خوارەوەدا مەترسی دروست دەبێت، ئەگەر هاتوو دابەزین رووبدات، بۆیە پێویستە بانكی ناوەندی دەستەبەری بەهای هەموو ئەو شتانە بكات كەلەماوەی 6 مانگدا لەدەرەوە بۆ عیراق هاوردە دەكرێن.

شەماع دووپاتیشی كردەوە كە عیراق یەدەكی وای هەیە كەبتوانێت دەستەبەری لە 100%ی بەهای هەموو ئەو پێداویستییانە بكات كەلەدەرەوە هاوردە دەكرێن.

جێی ئاماژەیە، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی فیدڕاڵ، دوێنێ‌ یەكشەممە رایگەیاند: یەدەكی دراوی بیانی لەبانكی ناوەندی بۆ زیاتر لە 60 ملیار دۆلار بەرزبۆتەوە، راشیگەیاند: پێش ئەوەی ئەم حكومەتە دەستبداتە چاكسازی، یەدەكی بانكی ناوەندی 51ملیارو 900 ملیۆن دۆلار بووە.

PUKmedia تایبەت

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket