riklam

مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەبۆنەی رەمەزانەوە پەیامێك ئاڕاستەی موسوڵمانان دەكات

ی.ن.ک‌‌ 09:23 PM - 2021-04-12
.

.

بەبۆنەی ھاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان. گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ھەموو موسڵمانان و موسڵمانانی كوردستان و عیراق بەتایبەتی دەكەین. 

ئومێدەوارین مانگی پیرۆزی رەمەزان، مانگی ئاسودەیی و بەختەوەری و قووڵبوونەوەی گیانی لێبوردەیی و ئاشتی كۆمەڵایەتی بێت بۆ گەلەكەمان. 

لەیەزدانی مەزن داواكارین، لەم مانگە پیرۆزەدا، گەلەكەمان بەدووربێت لە پەتای كۆرۆنا و بەتەندروستی و سەلامەتیەوە رۆژوو و ئەرك ئاینیەكانیان جێبەجێ بكەن. 

جارێكی تر مانگی رەمەزان لە ھەموولایەك پیرۆزبێت و ھەمیشە ئاسودە بن. 

مەكتەبی سیاسی 

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان 

١٢/٤/٢٠٢١

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket