riklam

حەمرین .. بۆمبێك بەهێزەكانی سوپای عیراقدا تەقیەوە

عیراق 04:30 PM - 2021-04-12
.

.

لەمیانەی ئەو ئۆپراسیۆنەی كەهێزە عیراقیەكان لەكەناراوەكانی دەریاچەی حەمرین دەستیان پێكردوە بۆمبێكیان پێدا تەقیوەتەوەو كوژراو برینداری لێكەوتووەتەوە.

سەرچاوەیەكی تایبەتی ئەمنی بۆ PUKmedia ووتی: نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەنزیك دەریاچەی حەمرین بۆمبێك بەهێزەكانی سوپای  عیراق داتەقیوەتەوە.

وتیشی: لەئەنجامداو بەپێی زانیاریە سەرەتایەكان سێ سەرباز كوژراون و دوانی تریش برینداربوون.

رونیشكردەوە: ئەو هێزانە كە پێكهاتەی پێنج لیوای سوپای عیراق و ژمارەیەك لەلیواكانی حەشدی شەعبین، ماوەی دوو رۆژە ئۆپراسیۆنێكیان بۆ كێوماڵكردنی ئەو ناوچانە دەستپێكردوە  بۆ لەناوبردنی پاشماوەكانی داعش.

PUKmedia سامان یاروەیس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket