riklam

پەرلەمان رێگا لە بێسەروشوێنكردنی هاوڵاتیان دەگرێت

عیراق 03:51 PM - 2021-04-12
.

.

لیژنە پەیوندارەكانی ئەنجومەنی نوێنەران بەهاوكاری رێكخراوەكانی بواری مافەكانی مرۆڤ كاربۆدەركردنی یاسایەكدەكەن تاكو  رێگا لە بێسەروشوێن كردن و ئازاردانی هاوڵاتیان بگرن، وەك پەرلەمانتارێك ئاماژەی بۆ دەكات ڕۆژانە كەیسی بێ سەروشوێنكردن و ئازاردان تۆماردەكرێت، راشیدەگەیەنێت  لەكاتی دەرچونی یاسایەكی لەوجۆرە پێویستە هەرێمیش پێوە پابەندبێت.

ڕێزان شێــخ دلێر ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە PUKmedia ی راگەیاند: لەكاتی ئێستا پرۆژەیاسایەك بەناوی ( بەڕنگاربونەوەی بێ سەروشوێنكردن و ئازاردان و پابەندبوون بەپێ پێوەرە نێودەوڵەتیەكان) لەلایەن لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمان‌و كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عیراق،  بەهاوكاری رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی ئامادەكراوە.

وتیشی: ئامادەكردنی ئەو پرۆژەیە‌و بوونی بە یاسا زۆر گرنگە، چونكە ڕۆژانە كەیسی بێ سەروشوێنكردن و ئازار وسزادان تۆماردەكرێت، كە ئێمە تەواوی ئەم دۆسیەمان بە ڕاپۆرتێكی وردەكاری ئاڕاستــەی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكانمان كرد. پێشیوابوو:  زۆرجارئەو كردارە لەلایەن دەوڵەت یان میلیشیاكان تەنانەت لەلایەن بەشێك لە حزبەسیاسیەكانەوە ئەنجامدەدرێ.

ئاماژەی بەوەشكرد: پرۆژەکە لەساڵی  2014ەوە  كاری لەسەر دەكرێ بەڵام بەهۆكاری جیاواز نەتواندراوە  بكرێتە یاسایە، بۆیە هەوڵدەدەین لەم خولەی پەرلەمان  تێپەڕێت، تاكو چی تر خەڵكی بەتۆمەتی ئایینی و حزبی بێسەەوشوێن نەكرێن، لەكاتی دەرچونی یاساكەش پێویستە هەرێمیش پێوە پابەندبێت، چونكە ئەوجۆرە  حالەتانە لە هەرێمی كوردستانیش هەیە.

PUKmedia تەها عەبدوڵڵا/هەولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket