riklam

عیراق هاوکاری ماددی دەکرێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن

عیراق 02:47 PM - 2021-04-12
.

.

نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق دەسخۆشی لە هاوکاریی یەکێتی ئەوروپا بە بڕی ٥،٥١ ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆ پڕۆژەیەک کە نەتەوە یەکگرتووەکان سەرپەرشتی دەکات بۆ پەرەدان بە توانای کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان.

ئەو هاوکارییە هەروەها دەبێتە مایەی دامەزراندنی راوێژکارانی هەڵبژاردنی نەتەوە یەکگرتووەکانیش بەو پێیەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئێستا سەرقاڵی خۆ ئامادەکردنە بۆ هەڵبژاردنی نیشتمانیی ئەمساڵ.

لەمبارەوە، باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا، مارتین هووس، وتی "بەشداریی زۆری دەنگدەران لە هەڵبژاردنەكاندا بەردی بناغەی پەرلەمان و حکومەتە کە ئەوانیش نوێنەرایەتی هەموو عیراق دەکەن.

یەکییەتی ئەوروپا هیوادارە لە رێگەی هاوکاریکردنی ڕێکخراوەکانی هەڵبژاردنەوە بتوانێت متمانە لەنێوان عیراقییەکان دروست بکات لەسەر هەڵبژاردنەکان و هەروەها هاوکاریی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش بکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئازاد و بێگەرد و گشتگیر کە شایستەی متمانەیان بێت. "
وێڕای هاوکاریی یەکییەتی ئەوروپا بۆ پڕۆژەی هەڵبژاردنی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەر یەکە لە ئەڵمانیا و هۆڵەندا و فەڕەنساش تەرخانی داراییان بۆ ئەم مەبەستە دابین کردووە بەمە  تێکڕای بڕی تەرخانکراوی یەکییەتی ئەوروپا و وڵاتە ئەندامەکانی دەگاتە ١٨،٦ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.

لە ٨ی نیسان، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان لە بری نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق(یونامی)  رێککەوتنەکەی لەگەڵ یەکییەتی ئەوروپا واژۆ کرد سەبارەت بە دابینکردنی دارایی و بەڕێوەبردنی پڕۆژەکە. لای خۆشیەوە، یونامی  دەسخۆشی لەم هاوکارییە داراییە دەکات کە دەبێتە مايەی بەهێزکردنی توانای عیراق بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و ئازاد و واڵا لە عیراقدا.

PUKmedia یونامی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket