riklam

ئێران.. زیاترین ڕێژه‌ی تووشبوان به‌ كۆرۆنا تۆمار كرا

جیهان 01:25 PM - 2021-04-12
.

.

له‌ 24 سه‌عاتی ڕ‌ابردوودا زیاتر له‌ 23 هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و 274 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

سیما سادات لاری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ڕ‌ایگه‌یاند: له‌ 24 سه‌عاتی ڕ‌ابردوودا 23 هه‌زار و 311 كه‌س له‌ ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و 274 تووشبووش مردوون.

وتیشی: تا ئێستا دوو ملیۆن و 93 هه‌زار و 452 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و له‌و ڕ‌ێژه‌یه‌ش یه‌ك ملیۆن و 720 هه‌زار و 84 تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه‌ و 64 هه‌زار و 764 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ چوار هه‌زار و 440 تووشبووش له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكیدان.

PUKmedia  و/ باشیلا جه‌عفه‌ر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket